زۆرجار له هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانمانه‌وه گوێبیستی ئه‌وه بووین كه شه‌وان كێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه و به ئاسانی خه‌ویان لێ ناكه‌وێت، ئه‌م گرفته چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆچی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو.
دكتۆر ئازاد حه‌سه‌ن خدر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆر كه‌س هاتوونه‌ته لام و پێیان گوتووم كێشه‌ی خه‌ومان هه‌یه و شه‌وان به ئاسانی خه‌ومان لێ ناكه‌وێت. ئه‌مه گرفتێكی گشتییه و زۆرجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نجاڵی مێشك یان دڵه‌ڕاوكێ و سترێس، له‌وانه‌یه پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئێسته زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانمان ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند ئامۆژگاری و رێنوێنییه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وان زوو خه‌وت لێ بكه‌وێت و له‌و كێشه‌یه رزگارت بێت:
- ئه‌و كاتانه بڕۆ جێیه‌كه‌ت كه خه‌واڵوویت یان زۆر خه‌وت دێت.
- دوور بكه‌وه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه وه‌ك قاوه و چای و خواردنه‌وه گازی و وزه‌به‌خشه‌كان.
- وه‌رزش بكه، چونكه وه‌رزش یارمه‌تی خه‌وتن ده‌دات و جه‌سته‌ت خۆش ده‌كات بۆ خه‌وتن.
- چالاكی و جووڵه‌ی رۆژانه‌ت زیاتر بكه.
- ئه‌گه‌ر داوده‌رمانت هه‌بوو لێیان ورد به‌ره‌وه و بزانه هۆكار نین بۆ بێداری و خه‌وزڕان.
- ئه‌گه‌ر له ژووری خه‌وتن ته‌له‌ڤزیۆنت هه‌بوو بیكوژێنه‌وه و مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به جێی خه‌وتن.
- له جگه‌ره‌كێشان و مه‌یخواردنه‌وه دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
- ئێواران ژه‌مێكی سووك بخۆ یان ته‌نیا زه‌ڵاته و میوه بخۆ، ئه‌گه‌ر ژه‌می ئێواره‌ش خوارد خواردنێك مه‌خۆ تووشی خه‌وزڕانت بكات.
پێڕه‌وكردنی ئه‌م ئامۆژگارییانه یارمه‌تی خه‌وێكی قووڵ و بێ پچڕانت ده‌دات و یارمه‌تیت ده‌دات له‌وه‌ی زوو له جێ‌دا خه‌وت لێ بكه‌وێت.