بانكی ناوەندی دۆلاری زۆری خستە بازاڕەوە

:: PM:12:27:24/05/2023 ‌
بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆری دۆلار خستە بازاڕەكانەوە و خستنەڕووی كاشی بەرز كردووەتەوە، ئەوەیش راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی ئایار،  بانكی ناوەندی عێراق بڕی 265 ملیۆن و 381 هەزار و 865 دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە. 

لەو پارەیەی بانكی ناوەندی كە بڕەكەی 265 ملیۆن دۆلارە، بڕی 201 ملیۆن و 81 هەزار و 865 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەكییە، هەروەها 64 ملیۆن 300 هەزار دۆلار بەشێوەی كاش خستووەتە بازاڕەكانەوە. 

ئەوەیش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا، دۆلار بە 146 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ بڕێك لە نرخەكەی دۆلار دابەزێت.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق، پێویستە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بگاتە دەستی هاووڵاتییان، ئەوەیش دوای ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری دا بەهای دۆلار دابەزێنێت.




وشە - رامیار جەواد