به‌كارهێنانی چیلكه‌ی پاككردنەوەی گوێ، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كونبوونی په‌رده‌ی گوێ، بۆیه باش نییه و زانایان داوا دەكەن، "لێی دوور بكەونەوە".
به‌گوێره‌ی ئەو زانیارییە زانستیانەی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكونسوڵتۆ" بڵاوی كردووەتەوە، له كاتی هه‌وڵدان بۆ لابردنی هه‌ر شتێكی نامۆ یان پیسی ناو گوێ، له‌وانه‌یه كه‌سه‌كه زیاتر پاڵی پیسییەكە بنێت بۆ قووڵایی، نه‌ك ده‌رهێنانی، ئه‌مەیش وا ده‌كات ده‌رهێنانی قورس‌تر بێت، بۆیه پێویسته پێش بەكارهێنانی هەر ئامرازێك، ڕاوێژ به پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، بۆ پاككردنەوەی گوێ.
چیلكەی گوێ، ئەو ئامرازەیە كە لە زۆرینەی ماڵەكاندا هەیە و ئەندامێك یان زیاتری خێزان رۆژانە بەكاری دێنن، زۆرینە لە دوای خۆشۆردن گوێی پێ پاك دەكەنەوە و لە كوردستانیش زۆر كەس ئەو خوەیان هەیە.
زانایان وتویانە، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه تووشی كێشه‌یه‌ك بوو له گوێیدا و توانای بیستنی ئاسایی نەبوو، واباشە ڕاوێژ به پزیشكی پسپۆڕ بكات و خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گوێی نه‌دات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان گوێ بۆ مێشك، زۆر كورته.
"به‌م پێیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌ردراوانه‌ی كه ڕه‌نگه له گوێ ده‌ربچن و كه‌سه‌كه پشتگوێی بخات، پاشان بەشێكی كە پاڵ نراوە، بگوازرێته‌وه بۆ مێشك، بۆیه گرنگه بەبێ زانیاری دەسكاری گوێ نەكرێت" ماڵپەڕەكە وای نووسیوە.