چا بڵاوترین خواردنەوەیە لە دوای ئاو، لە كۆنەوە تا ئێستەش لە سەرانسەری دنیا دەخورێتەوە، توێژینەوەكان باسی سوودەكانی چا دەكەن، بەڵام وەك هەر جۆرە خواردنەوەیەكی تر زیانیشی هەیە، لەوانە هەندێك حاڵەتی تەندروستی نابێت زۆری لێ بخورێتەوە.
زۆرینەی
كاریگەرە نەرێنییەكانی چا بەهۆی ئەو كافایینەیە كە تیایدایە، بۆیە لەو حاڵەتانە پێویستە لە خواردنەوەی وریا بین و زۆری لێ نەخورێتەوە:
*شیردانی سروشتی، كاتێك كافایینەكە لە رێگەی شیرەوە بۆ لە دایكەوە منداڵ دەچێت و كێشەی خەو و زیادبوونی جووڵانەوەی ریخۆڵەكانی بۆ دروست دەبێت.
*كەمخوێنی، بەتایبەتی ئەوانەی خوێنیان كەمە، خراپتر دەبن.
*زیادبوونی رارایی، ئەوەش بەهۆی ئەو كافایینەی لە چادا هەیە.
*خوێنبەربوون زیاتر دەكات، بۆیە لە كاتی برین و خوێنبەربووندا چا مەخۆرەوە.
*نەخۆشییەكانی دڵ، كافایینی ناو چا دەبێتە هۆی دروستبوونی ناڕێكیی لێدانی دڵ.
*نەخۆشی شەكرە، كافایین كاریگەری لەسەر كۆنترۆڵكردنی شەكرە هەیە، بۆیە پێویستە ئەوانەی شەكەریان هەیە وریا بن.
*سكچوون زیاد دەكات، كافایین هۆكارە بۆ زیادبوونی سكچوونی ئەوانەی هەیانە.
*نۆرەی پەركەم زیاد دەكات، رێژەی زۆری كافایین دەبێتە هۆی تووشبوون بە پەركەم، بەتایبەتی ئەوانەی هەیانە، یان كاریگەریی دەرمانەكانی وەری دەگرن كەم دەكاتەوە.
*بەرزیی پەستانی خوێن، ئەوانەی ئەو حاڵەتەیان هەیە بەهۆی زۆر خواردنەوەی چا و كافایینەوە حاڵەتەكەیان زیاتر دەبێت.
*كێشەی قۆڵۆن زیاتر دەكات، خواردنەوەی زۆری چا دەبێتە هۆی دروستبوونی سكچوون لای ئەوانەی كێشەی قۆڵۆنیان هەیە.
*دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی جگەر و تێكچوونی.
*پووكانەوەی ئێسك، چا دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی كالیسیۆم لە رێگەی میزەوە، ئەوەش ئێسك لاواز دەكات، بەتایبەتی ئەوانەی ئەو حاڵەتەیان هەیە.
لە كاریگەری تری خراپی چا، تووشبوون بە نیگەرانی و زەحمەتی خەوتن و هەناسەسواری و سەرئێشە و زۆر میزكردن و هیڵنج و رشانەوە و دەمارگرژی و خەوزڕان و بەرزیی پەستانی خوێن و كەمخوێنی.