سلنده‌ر یان ژووری سووتان، سه‌ره‌كیترین به‌شی بزوێنه‌ره، چونكه ته‌واوی كرداری سووتان ''تێكه‌ڵبوونی هه‌وا و سووته‌مه‌نی'' له‌وێ روو ده‌دات و ئه‌و شوێنه هێز و توانای ئۆتۆمبێله‌كه دیاری ده‌كات، بۆیه شاره‌زایانی میكانیكی، به‌شێكیان بۆ سلنده‌ر داناوه كه وه‌ك به‌رگریكارێك لێی كار ده‌كات و له زۆربه‌ی مه‌ترسییه‌كان شۆفێر ئاگادار ده‌كاته‌وه.
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، هه‌سته‌وه‌ر، ''حه‌ساس یان سێنسه‌ری سلنده‌ر'' گوێبیستی ڤایبره‌یشن "له‌رزین"ی بلۆكی بزوێنه‌ر ده‌بێت و شه‌پۆلی له‌رزینه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ سیگناڵی كاره‌بایی، هه‌ر ئه‌م سێنسه‌ره كاریگه‌ری له تایمی ئاگری پلاك ده‌بێت كه ئه‌دڤانس یان ڕیتاردی پێ ده‌كات، به‌مشێوه‌یه سیگناڵ ده‌نێرێت و بارودۆخی ناو سلنده‌ر ده‌گه‌یه‌نێت به شاره‌زایانی بواره‌كه و ده‌ڵێ، چی ده‌گوزه‌رێت و تا چه‌ند ژووری سووتان كارایه و ئیشه‌كانی به پوختی ده‌كات.
''ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بلۆكی بزوێنه‌ره‌وه، كاره‌كه‌ی بریتییه له ڕیكۆردكردنی لێدانی بزوێنه‌ر له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، سه‌ره‌نجام پاراستنی بزوێنه‌ر له خراپبوون و دووچاربوونه‌وه‌ی سووتان'' هانا وای گوت.
نیشانه‌كانی خراپی هه‌سته‌وه‌ری سلنده‌ر:
- گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌ناو داشبۆڕد داده‌گیرسێت.
- له كۆمپیوته‌ردا له شێوه‌ی كۆد ده‌رده‌كه‌وێت.
- كه‌مبوونی توانای بزوێنه‌ر.
- به‌كاربردنی به‌نزینی زیاتر ''به‌فیرۆچوونی زیاتر''.
هۆكاره‌كانی خراپبوونی بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
- شۆرتی كاره‌بایی.
- پچڕانی وایه‌ره‌كان.
- كێشه‌ی میكانیكی بزوێنه‌ر.
- نادروستیی دانانی بزوێنه‌ر.
- داخوران و كۆنبوون.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، یه‌كێك له باشترین حه‌ساسه‌كانی ئۆتۆمبێل، بریتییه له هه‌سته‌وه‌ری سلنده‌ر، چونكه له مه‌ترسی سووتانی ئۆتۆمبێل ئاگادارت ده‌كاته‌وه و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان دهشتپارێزێت، به‌شێوه‌یه‌ك ناهێڵێت ئاگر دزه بكات و ببێته هۆی سووتانی بزوێنه‌ره‌كه.