واشنتن و چه‌ندان هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایی و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایان گه‌یاندووه، "ئه‌كته‌رێكی ئه‌لیكترۆنی" كه له‌لایه‌ن چینه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، دزه‌ی كردووه‌ته ناو تۆڕه ژێرخانییه گرنگه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، له ڕێی cyberattack و هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی هێرشی هاوشێوه له سه‌رانسه‌ری دنیادا ڕوو ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "
فرانس پرێس"، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا به ئاگادارییه‌كی هاوبه‌ش ڕایان گه‌یاندووه، كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ و چالاكییان ده‌ستنیشان كردووه كه پێوه‌ندییان به هێرشبه‌رێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه هه‌یه و له‌لایه‌ن كۆماری چینه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، به (ڤاڵت تایفون) ناو ده‌برێت.
هۆشدارییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌م هێرشه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كه‌رته گرنگه‌كانی ژێرخانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌م هێرشه ئه‌نجام ده‌دات، ده‌توانێت هه‌مان ته‌كنیك له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌كار بهێنێت.
له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له به‌یاننامه‌یه‌كی جیادا ڕای گه‌یاندووه، كه "ڤۆڵت تایفون" له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021ه‌وه چالاكه و كۆمه‌ڵێك ژێرخانی گرنگی وڵاتانی كردووه‌ته ئامانج، له‌وانه به‌تایبه‌تی ژێرخانی زیندوو له دوورگه‌ی گوامی ئه‌مه‌ریكا كه هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكای لێیه و بنكه‌كه له زه‌ریای هێمنه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره ئه‌لیكترۆنییه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ژێرخانی په‌ێوه‌ندییه گرنگه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا له داهاتوو ده‌پچڕێنێت.