"
گڵۆباڵ تایمز" كه رۆژنامه‌یه‌كی چینییه و له وتارێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان رووسیا و چین دروست ده‌بێت، ده‌بێته ئاڵنگارییه‌كی جیۆسیاسیی رژد بۆ ئه‌مه‌ریكا، چونكه كار له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌موو دنیا ده‌كات.
"ئه‌هرام" كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسرییه، هه‌اڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و وتاره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، واشنتن به‌هه‌موو تواناكانی خۆی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، بۆچوونی جیاواز بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان رووسیا و چین بێنێته كایه‌وه و كێشه‌یان بۆ دروست بكات، چونكه هاوپه‌یمانییه‌كه بووه‌ته مۆته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌كه گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو دنیا بمێنێته‌وه، بۆیه هاوپه‌یمانییه‌كه رووسیا و چین به مۆته‌كه ده‌بینێ. وتاری رۆژنامه‌كه دروست ئه‌وه‌ی نووسیوه كه "هاوپه‌یمانییه‌كه به گه‌وره‌ترین مۆته‌كه‌ی جیۆسیاسی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت".
وا ده‌كات سه‌قامگیری بۆ هه‌موو دنیا دروست ببێت.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی رووسیا و چین، ئه‌زموونێكی درێژی هااوبه‌شی سیاسیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه و چه‌ندان بوار له‌خۆ ده‌گرێت، له‌سه‌ر ئاستی گشتیش گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و بڕوایه‌یه كه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته دروست بووه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات سه‌قامگیری بۆ هه‌موو دنیا دروست ببێت.
رۆژنامه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه كه هاوپه‌یمانی و كاری هاوبه‌شی رووسیا و چین، تووڕه‌یی راگه‌یاندنی رۆژئاوای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام له دژی كار ده‌كه‌ن و هه‌واڵ و وتاری له‌باره‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا میخائیل میشۆستین، هه‌ردوو رۆژی 23 و 24ی ئه‌م مانگه به یاوه‌ریی شاندێكی پایه‌به‌رزی رووسی كه وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابووریی له‌گه‌ڵ بووه، سه‌ردانی چینی كرد، ئه‌وه‌یش بۆ گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.