فەرماندەی هەپەگە كوژرا

:: AM:11:02:25/05/2023 ‌
فەرماندەی هەپەگە و یەژاستار لە سنووری چیای بەستای، لەگەڵ شەش ژنی تر كوژرا، ئەوەیش دوای دوو ڕۆژ شەڕكردن و كەوتنە ناو بۆسەیەك.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی ئایار، میدیاكانی پەكە بڵاویان كردووەتەوە، هامیەت یاڵچین كایا ناسراو بە لەیلا سورخوێن فەرماندەی هەپەگە و یەژاستاری سەربە پەكەكە، لە چیای بەستا كوژرا.

باس لەوەش كراوە، ئەو ژنە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە و ئەندامی مەجلیسی پژاك و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار بوو.

لەیلا سۆرخوێن 31 ساڵە لەناو پەكەكە و رێكخراوەكانی سەر بەو حزبە كاری كردووە، چەنداان پلەی باڵای هەبووە، لە 23ـی ئایار ئەمساڵ لە چیای بەستا لەگەڵ شەش هاوڕێی ژندا، دەكەونە بۆسەیەك و دەكوژرێن.

كوژرانی ئەو سەركردەیەكەی پەكەكە لە كاتێكدایە، لە ماوەی ئەم مانگەدا سێ‌ سەركردەی تری ئەو چەكدارانە لە سنووری شنگال و قەندیل كوژراون.



وشە - رامیار جەواد