له‌ناو په‌رله‌مانی پۆلیڤیا، شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان دروست بوو، كردیانه شه‌ڕه چه‌قۆ و ژنە پەرلەمانتارەکانیش بە قژڕاكێشان کەوتنە گیانی یەکتر،ئەم شەڕە دوای ئه‌وه سەری هەڵدا کە ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر زیندانیكردنی وه‌زیرێك له په‌رله‌مان خرایه ڕوو.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، په‌رله‌مان له مانگی كانوونی دووه‌م "ئێدواردۆ دیل كاستیلۆ"ی وه‌زیری حكوومه‌تی بانگهێشت كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر زیندانیكردنی لویس فێرناندۆ كاماچۆ پارێزگاری كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌ی سانتا كرۆس و كه‌سایه‌تییه‌كی پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆن ڕابگه‌یه‌نێت.
دێل كاستیلۆ به‌رگری له یاساییبوونی گرتنی پارێزگاره‌كه ده‌كرد، ڕه‌خنه‌ی له په‌رله‌مانتارانی كرێمۆس، واته پارته‌كه‌ی كاماچۆ گرت و گوتی، "كۆمه‌ڵێكی توندڕه‌ون و هاتوون بۆ دزینی قووتی گه‌لی پۆلیڤیا".
كاستیلۆ له كاتی ئه‌و قسانه‌یدا، ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پۆسته‌رێكیان هه‌ڵگرتبوو كه له‌سه‌ری نووسرابوو "له‌گه‌ڵ زیندانییه سیاسییه‌كان، هیچ دیموكراسییه‌ك نییه"، وێنه‌ی دێل كاستیلۆیان به‌رز كردبووه‌وه و له‌سه‌ری نووسرابوو "وه‌زیری تیرۆركرا‌و".
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لایه‌نگری حكوومه‌ت هه‌وڵیان دا ده‌ستبه‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كاندا بگرن، شه‌ڕ له نێوان نزیكه‌ی 20 په‌رله‌مانتاردا دروست بوو و كردیانه شه‌ڕه‌چه‌قۆ و قژڕاكێشان، ڤیدیۆی شه‌ڕه‌كه‌ش له ته‌واوی سۆشیال میدیا بڵاو بووه‌وه.
شه‌ڕه‌كه كۆتایی هات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بریندارێكی قورس له هیچ كام له لایه‌نه‌كان هه‌بێت، پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕاگیرا، ماریا ڕێنێ ئه‌لڤارێز دێل كاستیلۆ و جێگری پارتی كرێمۆس، تۆمه‌تبار كرا به په‌ره‌پێدانی كه‌شوهه‌وای دوژمنكارانه و شه‌ڕ له ناو په‌رله‌مان.