قه‌یسی به یه‌كێك له‌و میوانه داده‌نرێ كه تام و چێژێكی زۆر جیاوازی هه‌یه و زۆر كه‌س ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا نه‌خۆشانی شه‌كره ده‌توانن به بێڕ ترس بیخۆن؟
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "
كونسولتۆ"، خواردنی قه‌یسی ده‌توانێت ببێته هه‌ڵبژارده‌یه‌كی باش بۆ تووشبووانی شه‌كره، به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه ڕێژه‌ی گلایسیمیك (GI)ی كه‌مه، واته نابێته هۆی زیادبوونی خێرای ئاستی شه‌كر له خوێندا له كاتی خواردنی.
قەیسی، نابێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ئاستی شه‌كر له خوێندا
قه‌یسی سه‌رچاوه‌یه‌كی نایابی ڕیشاڵه‌كانه كه ده‌توانێت یارمه‌تی ڕێكخستنی ئاستی شه‌كر له خوێندا بدات و باشتر كۆنترۆڵی گلوكۆزی ده‌كات.
گرنگه نه‌خۆشانی شه‌كره چاودێری ئه‌و میوانه بكه‌ن كه ده‌یخۆن، چونكه میوه شه‌كری سروشتی تێدایه، بۆیه هه‌میشه باشتر وایه ڕاوێژ به پزیشك بكرێت له‌باره‌ی بڕی گونجاو له خواردنی.
ئایا نه‌خۆشانی شه‌كره ده‌توانن قه‌یسی بخۆن ؟
قه‌یسی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان و ڕێژه‌ی گلایسیمیكی كه‌می هه‌یه، واته نابێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ئاستی شه‌كر له خوێندا.
ئایا قه‌یسی شه‌كری خوێن زیاد ده‌كات؟
ڕه‌نگه قه‌یسی بتوانێت یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كر له خوێندا بدات، چونكه ڕێژه‌ی گلایسیمیكی كه‌می هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڕیشاڵه.
به‌ڵام زۆر گرنگه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هیچ خۆراكێك كاریگه‌رییه‌كی ئه‌فسوناوی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا نییه، به‌بێ خۆراكی هاوسه‌نگ و چالاكیی جه‌سته‌یی ڕێك‌وپێك و ده‌رمانی پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیی شه‌كره.
تووشبوویه‌كی شه‌كره چه‌ند قه‌یسی ده‌توانێت بخوات؟
هیچ پێشنیارێكی تایبه‌ت نییه له‌وه‌ی كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره له ڕۆژێكدا چه‌ند قه‌یسی بخوات، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌یخۆی له‌به‌رچاوی بگری.
ئه‌گه‌ر تووشبوویه‌كی شه‌كره ڕۆژانه قه‌یسی بخوات چی به‌سه‌ر دێ؟
هه‌موو ڕۆژێك خواردنی قه‌یسی ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ته‌ندروست بێت ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت، قه‌یسی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ماده خۆراكییه‌كانه، له‌وانه ڕیشاڵ و ڤیتامین A و پۆتاسیۆم كه به‌شداره له كۆنترۆڵكردنی فشاری ده‌روونی.
به زانینی ئه‌وه‌ی كه هیچ خۆراكێك نییه كه بتوانێت هه‌موو ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ی جه‌سته پێویستی پێیه‌تی دابین بكات، بۆیه ناتوانرێت به درێژایی ڕۆژ ته‌نیا پشت به خواردنی قه‌یسی ببه‌سترێت.