به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری كوردانی فه‌یلی له هه‌ولێر گوتی، له به‌غدا هه‌وڵێك هه‌یه ده‌یه‌وێت نووسینگه‌یه‌ك به ناوی كوردانی فه‌یلی له په‌رله‌مانی عێراق بكاته‌وه و بڵێ، ئه‌وانه پێكهاته‌ن و كورد نین، بۆیه هه‌ڵوێستیان هه‌یه، چونكه لای فه‌یلییه‌كان كوردبوون پێشی هه‌موو شتێكه.
عه‌لی فه‌یلی به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری كوردانی فه‌یلی له هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، كۆنفرانسێكی زانستی له‌باره‌ی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی ئه‌نجام درا، وه‌ك كاردانه‌وه له به‌غدا به‌نیازن له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، نووسینگه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه به‌ناوی پێكهاته‌ی فه‌یلی و كورده‌كه‌ی لێ بكه‌نه‌وه.
كه‌سێك له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی وه‌ك كۆتای فه‌یلی ناساندووه
ئه‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه و گوتی، ''كه‌سێك له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی وه‌ك كۆتای فه‌یلی ناساندووه، ده‌یه‌وێت فه‌یلی بكاته پێكهاته و نووسینگه‌یه‌ك له ناو په‌رله‌مان بكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه كوردین پێش ئه‌وه‌ی فه‌یلی بین و رازی نابین به‌و جۆره كارانه.''
وه‌ك زیاتر خستیه روو، دا‌واشیان له دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دكتۆر ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، رێگری له‌و كاره بكه‌ن، چونكه ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی گرنگی به كوردی فه‌یلی ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن كه فه‌یلی وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك بناسرێ نه‌ك كورد كه مایه‌ی قبووڵكردن نییه و ده‌بێ رێگریی لێ بكرێت.
عه‌لی فه‌یلی گوتی، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت به‌مه‌به‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی شتی خراپتریش بكرێت به‌رانبه‌ر به كوردانی فه‌یلی، بۆیه هه‌رگیز پێی رازی نابن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم