هەوڵێك بۆ وەرگرتنی تەواوی گەنمی جووتیاران هەیە

:: AM:10:20:26/05/2023 ‌
بڕیارە سبەی شاندێكی جووتیارانی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن، ئامانج لە سەردانەكەیان بۆ ئەوەیە بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق رازی بكەن كە تەواوی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئایار، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، ڕۆژی شەموو شانێكی جووتیارانی كوردستان سەردانی بغداد دەكەن لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵی لە پەرلەمانی عێراق و وەزیری بازرگانی كۆدەبنەوە.

لە زانیارییەكان باس لەوەش كراوە، ئەو جووتیارانە لە سەردانەكەیان داواكان تا وەك پارێزگاكانی عێراق بۆ دۆنمێك بری ٨٥۰  كیلۆ لە جووتیاران وەردەگیرێت  بۆ كوردستانیش بەهەمان شێوە مامەڵە بكرێ‌.

یەكێكی تریش لە داواكارییەكان بریتییە لە نەهێشتنی ئەو مامەڵە نادروستە لەگەڵ جووتیارانی كوردستان بۆیە ئەگەر نەگەن بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و داواكارییەكان جێبەجێ‌ نەكرێت، ئەوا دەرگای سایلۆكان دەگرن نەهێڵن گەنم بـەو شـیوازە وەربگـێرت.

حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ دۆنمێك بری 126 كیلۆ گەنم لە جووتیارانی كوردستان وەربگرێت.



وشە - رامیار جەواد