وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری لەبارەی خۆڵبارین و خۆپارێزی بڵاو دەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئایار، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردووەتەوە، پێویستە لە كاتی خۆڵبارین و دروست بوونی تۆز و خۆڵ ڕەچاوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بكرێت
هۆكارەكانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە كاریگەری دەبێت:
١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەكان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبێت.
٢- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوكردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و كاریگەری دروست دەكات لەسەر ئەو كەسە.
٤- ئەو كەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەكانیان زیاد دەكات.
٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێكزیما.
٦- كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان و سییەكان دروست دەكات و بەمەش كەسەكە تووشی كۆكە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونكە ئەو دەنكۆڵانە هەڵگری میكرۆب و بەكتریان.
سەرە ڕای هۆكار و كاریگەرییەكان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە كە پێویستە هاووڵاتییان پابەندی چەند ڕێنوێنیی بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین:
١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاككردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە ماڵەوەن.
٢- لە كاتی چونە دەرەوە دەمامك ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بكەی بەبەردەوامی.
۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەكاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بكرێتەوە.
٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
٦- تێكەڵ نەبوونی هاووڵاتییان و مامەڵە نەكردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە كە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونكە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەكان كێشە دروست دەكات.