له ماوه‌ی ڕابردوو حكوومه‌تی ئوردن مۆڵه‌تی به حزبی به‌عسی ئیشتراكی له وڵاته‌كه دا، تا وه‌ك حزبێك كار و چالاكی سیاسی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش دۆخێكی پڕ له ترس و نیگه‌رانی خستووه‌ته دڵی سیاسییه‌كانی به‌غدا به گشتی و شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به تایبه‌تی، چونكه ئه‌و حزبی به‌عسه‌ی كه له ئوردن مۆڵه‌تی پێدراوه، سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وانه‌ن كه له 2003ه‌وه له عێراق هه‌ڵاتن و هانایان بۆ ئوردن برد، بۆیه سیاسییه‌كانی به‌غدا ده‌یانه‌وێ دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئوردن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، كه دوای دوو ده‌یه له ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس له حكوومه‌ت و ته‌واوی عێراق، كه‌چی هێشتا شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ترسیان له زیندووبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس بۆ عێراق هه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و حزبی به‌عسه‌ی كه له ئوردن مۆڵه‌تی پێدراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانج و كار و به‌رنامه‌كانی پێوه‌ستی و پێوه‌ندی به عێراقه‌وه نییه، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ی له ئوردن ده‌گوزه‌رێ، زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌مان كۆپی حزبی به‌عسه له عێراق كه به ته‌واوی ڕیشه‌كێشكراوه و زۆرێك له‌وانه‌یشی له دوای 2003 هه‌ڵاتن و عێراقیان جێهێشت و پێشتر به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی دیاری حزبی به‌عسبوون، ئێسته چوونه‌ته ڕیزی ئه‌و حزبه نوێیه‌وه، بۆیه به‌شێك له سیاسییه‌كانی به‌غدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و مۆڵه‌تدانه‌ی ئوردن به حزبی به‌عس تا وه‌ك حزبێكی فه‌رمی له شانشینی ئوردن چالاكی خۆی ئه‌نجام بدات، جۆرێكه له دروستكردنی سه‌رئێشه و بێزاركردنی عێراق و سیسته‌می حوكم و ده‌سه‌ڵاتداری له عێراق.
هۆكاری ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی سیاسییه‌كانی به‌غدا و شیعه‌كان به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئوردن له دوای 2003 باوه‌شی بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عسی عێراق كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ڕه‌غدی كچی دیكتاتۆری له‌داردراوی عێراقیش له ئوردن ده‌ژی، بۆیه ئێسته‌یش هه‌نگاونان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی حزبی به‌عس له ئوردن، گریمانه و گومانی لای سیاسییه‌كانی عێراق دروست كردووه، كه دواجار به‌م هه‌نگاوه ئوردن یارمه‌تی حزبی به‌عس بدات تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، به تایبه‌ت ناكرێ ئه‌وه له یاد بكرێ كه له سه‌رده‌می حوكمی حزبی به‌عس له عێراق، ئوردن زۆرترین سوودی له ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق وه‌رگرتووه و له هه‌موو قۆناخه جیاوازه‌كان باشترین و به‌هێزترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی رووخاوی عێراق هه‌بووه.
ڕۆژی 14 ئايار/مایۆی ڕابردوو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئوردن مۆڵه‌تی به ژماره‌یه‌ك حزبی نوێی سیاسی له وڵاته‌كه دا، كه له ڕیزی ئه‌و حزبه سیاسییه نوێیانه‌ی كه له ئوردن مۆڵه‌تیان پێدراوه و ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كار و چالاكی سیاسی خۆیان بكه‌ن "حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی" بوونی هه‌یه، مۆڵه‌تدان به‌و حزبه و حزبه نوێكانی تریش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه چاكسازییه سیاسییه دێ، كه شانشینی ئوردن ده‌ستی داوه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام كێشه و ناكۆكی و خۆپێشاندانی فره‌وان دژی حكوومه‌ته جیا جیاكان له ئوردن دروست ده‌بێت، بۆیه ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری سیاسی ئه‌نجام بدات، تا سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه بتوانن له ڕێی حزبه نوێكانه‌وه ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن و نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌بێت و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه پرسێكی ناوخۆ و تایبه‌تی ئوردنه و پێوه‌ندی به وڵاتانی تره‌وه نییه، به‌ڵام كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست و هه‌ستیاری به‌غدا به‌رانبه‌ر به مۆڵه‌تدان به حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوردنه‌وه، به بڕوای شاره‌زایان بۆ هۆكارێكی گرنگ و سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌ویش بریتیه له خه‌ونی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ تێكدان و پچڕاندنی پێوه‌ندییه تۆكمه و به‌هێزه‌كانی نێوان به‌غدا و عومانی پایته‌ختی ئوردن، چونكه تاران ئه‌و پێوه‌ندییه و به‌هێزبوونی له‌سه‌ر حسابی پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ژمار ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه هانی گرووپه سیاسییه‌كانی سه‌ربه‌خۆی له عێراق ده‌دات، تا له دژی ئوردن هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی توند ڕابگه‌یه‌نن.
لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داواكارینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد و تێیدا داوای كردووه كه بانگهێشتی باڵوێزی ئوردن له به‌غدا بكرێ و یاداشتی ناڕه‌زایی پێ بدرێت، له به‌رانبه‌ر به‌خشینی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه به حزبی به‌عس و ڕێگه‌دانی ئه‌و حزبه به ئه‌نجامدانی چالاكی سیاسی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك.
له لایه‌كی تره‌وه حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی كه نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكرده‌وه و به توندی ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ی ئوردن ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه كارێكی دوژمنكارانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه له دژی عێراق ئه‌نجام دراوه.