جلوبەرگ سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشییەكانی پێستە

:: AM:09:57:28/05/2023 ‌
پزیشكێكی پێست هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات كە جلوبەرگی بێ‌ كوالێتی نەكڕن، ئەو پارەیەی بە جلوبەرگی خراپ دەدەن، لە لەنگە جل بكڕن زۆر باشترە و سەلامەتترە.

محەمەد ئیسماعیل پزیشكی پێست، لەبارەی جلوبەرگی بێ‌ كوالێتی لەڕێی "وشە"وە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و رای دەگەیەنێت، ئەو جلوبەرگەی ئێستە دەفرۆشرێن بەتایبەت ئەوانەی نرخیان زۆر هەرزانە، پێویستە هاووڵاتییان نەیكڕن و لێی بكشێنەوە.

وەك سووربوونەوە و زیبكە و حەساسییەت و چەند فیدباكێكی خراپ.
زیاتر گوتی، ئەو جلوبەرگانە لەڕێی بەكارهێنانی مادەیەكی زۆری كیمیایی، رەنگەكانی لەسەر جێگیر  دەكرێت، ئەمەیش وادەكات لە داهاتوودا كەسەكە تووشی چەندان نەخۆشی پێست بكات، وەك سووربوونەوە و زیبكە و حەساسییەت و چەند فیدباكێكی خراپ.

باسی لەوەش كرد، ئەو جلوبەرگانەی كە نزمترین كوالێتییان هەیە، دەركەوتووە زۆرترین ڕیژەی نەخۆشیی ترسناكیان پێوەیە، بۆیە پێویستە ئەو پارەیەی بە جلوبەرگی بێ‌ كوالێتی دەدرێ‌، بێگومان جلوبەرگی لەنگەی پێ‌ دەكڕێت زۆر باشترە.

ئەو پزیشكە لەبارەی جلوبەرگی لەنگەش قسەی هەیە و دەڵێت، پێویستە پێش بەكارهێنانی، زۆر جوان پاك بكرێتەوە چ لەڕێی شووشتنی بەئاوی گەرم، یان دانانی بۆ ماوەی دوو سەعات لە ناو خێواوك، دواتر دەتوانی زۆر بە ئاسوودەیی بەكاری بهێنیت.



وشە - رامیار جەواد