زۆر كه‌س كێشه‌ی جۆراوجۆری له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا هه‌یه و نازانێ هۆكاره‌كه‌ی چییه؟، له‌وانه‌یه پیسبوونی هه‌سته‌وه‌رێك یان فلته‌رێك كێشه‌ت بۆ دروست بكات و له هه‌ندێك حاڵه‌تیش په‌كی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخات.
هۆكاره‌كانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل زۆرن و جۆراوجۆریشن، هاوشێوه‌ی پێبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له داشبۆڕددا، به‌ڵام شاره‌زایه‌ك دووپاتی خستووه‌ته سه‌ر له‌رزینی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ پێبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه هۆكاری چییه و بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌رپرسی سه‌ره‌كی له تووشبوونی ئۆتۆمبێل به له‌رزین و ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێر له رێی داشبۆڕده‌وه به گڵۆپی بزوێنه‌ر ''حه‌ساسی مله‌به‌خ''ـه، كاتێك پیس ده‌بێت یان لاواز ده‌بێت، چه‌ندان كێشه‌ی جیاواز دروست ده‌كات.
ئه‌مانه‌یش چه‌ند نیشانه‌یه‌كن كه ئاماژه ده‌ده‌نه شۆفێر كه حه‌ساسی مله‌به‌خ خراپ بووه:
- ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ستانی لاواز ده‌بێت یان توانای بزوێنه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه.
- بزوێنه‌ر له كاتی سلۆریدا ده‌له‌رزێت یان فڕه‌ی كرینگی زۆر كه‌م ده‌بێت له سلۆریدا، هه‌ندێ جاریش ده‌كوژێته‌وه.
- گڵۆپی بزوێنه‌ر داده‌گیرسێت "له پاڵ چه‌ندان هۆكاری تر بۆ پێبوونی گڵۆپه‌كه".
''گرنگیی ئه‌م حه‌ساسه ئه‌وه‌یه كه به‌شێكه له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێژه‌ی سووته‌مه‌نی، چونكه ڕێژه‌ی كرانه‌وه‌ی مله‌به‌خ ده‌نێرێت بۆ عه‌قڵ، عه‌قڵیش له به‌رانبه‌ردا سووته‌مه‌نی ''به‌نزین یان گاز'' به ڕێژه‌ی گونجاو له ڕێی پڕژاندنی نۆزڵه‌كانه‌وه ده‌نێرێت بۆ ژووری سووتان، به‌مشێوه‌یه كرداری سووتان به‌گوێره‌ی زه‌ختی شۆفێر به‌ڕێوه ده‌بات'' هانا وای گوت.
له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خراپیی كوالێتی به‌نزینه‌وه، گرفتی سووتان، له‌كاركه‌وتن و پیسبوونی ئه‌م حه‌ساسه زۆر بووه و كێشه‌ی بۆ زۆر ئۆتۆمبێل دروست كردووه، بۆیه ئه‌م شاره‌زایه هۆشداری ده‌دات كه به‌نزینی كوالێتی باش به‌كار بێنن و دووربن له‌و سووته‌مه‌نییانه‌ی ئۆكتانیان كه‌مه.