لەلایەك بەهۆی پاراستنی تەندروستی و لەلایەكی تریشەوە بۆ رێكوپێكی باڵا و جەستەیان، زۆرن ئەو ئەستێرە جیهانییانەی بایەخێكی زۆر بە جۆری خۆراكەكانیان دەدەن، تا بەلای كەمەوە بەرانبەر بە جەماوەرەكەیان رێكوپێك و رێكپۆش ببنرێن. پێگەی "فەرفیش"ی میسری لە هەواڵێكدا، چەندان نموونەی لەناو ئەستێرەكان هێناوە كە لەڕێی خۆراكەوە بایەخ بە رووخسار و جەستەیان دەدەن.
ڤیكتۆریا بیكهام یەك لەوانەیە بۆ ئەوەی كێشی خۆی دابەزێنێـ، ماوەی 25 ساڵە زیاتر گۆشی ماسی سەلەموون و سەوزەی كوڵاو و هەندێك جاریش برژراو دەخوات، بۆیە هیچ كاتێك ئەو ئەستێرەیە بە قەڵەوی نەبینراوە.
هایدی بلێر مۆنتاجیش ساڵانێكی زۆرە خۆراكی بووەتە گۆشت و جگەری نوێ و نەكوڵاو. پێی وایە ئەو جۆرە خواردنانە پڕن لە ڤیتامین و پرۆتین بێ ئەوەی كێش دابەزێنن، وەك ڤیتامینەكانی ئاسن و زنك و ترشەڵۆكی ڤۆلیك و ڤیتامی دی، هەمووو ئەوانە هێز بە جەستە دەبەخشن.
كیم كارداشیان كە پێشتر كێشەی لە كێشی جەستەی هەبوو، وەك خۆی گوتوویەتی ساڵانێكە بەیەكجاری لە چەوری و شیرینەمەنی دوور كەوتووەتەوە، ئەوە وایكردووە كێشی بەرچاو دابەزێنێت، وێڕای وەرزشی بەردەوام.
ئەدیلی گۆرانیبێژی بەریتانی كە یەك لە ئەستێرە دیارەكانی دنیایە، پێشتر كێشی زۆر بوو، بەڵام ماوەی ساڵانێكە بۆ ئەوەی كێشی دابەزێنێت، زیاتر بایەخ بە خواردنی سەوزە و پرۆتین دەدات كە پێی وایە كاریگەرییەكانیان خێرا و تەندروستن، جیا لە وەرزشی بەردەوام، بۆیە ئێستە دابەزینی كێشی بەرچاوە.
ناتالی پۆرتمان بۆ ئەوەی كێشی زۆر نەبێت، بایەخخ بە خواردنی گێرەز و بادەم دەدات وەك لە هەر خۆراكێكی تر، بۆیە هەمیشە خاوەنی جەستەیەكی رێكوپێكە.
مادۆنایش تەنیا خواردنی سووركراوە دەخوات، هیچ كاتێكیش نەیهێشتووە زۆر تێر بێت. لەناو كورددا بەو جۆرە كەسانە دەگوترێ "كەمخۆر".
نیكۆڵ كیدمانیش بەتایبەتی لە دوای منداڵی بوو و كێشی زۆر بوو، بۆ ئەوەی كێشی دابەزێنێت، رۆژانە چوار هێلكە دەخوات، پێی وایە هێلكە و سەوزە و میوە، باشترین خۆراكن كە لەلایەك هێزی بە مرۆڤ دەبەخشێت، لەلایەكی تریشەوە كێش دادەبەزێنێت.