چۆن بتوانین خۆمان له‌ نه‌خۆشیی دڵ بپارێزین؟

:: PM:01:26:29/05/2023 ‌
به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بووه‌ته‌ حاڵه‌تێكی باو، به‌ڵام زۆر له‌ خه‌ڵك چاوپۆشیی لێ ده‌كه‌ن و گوێی پێ ناده‌ن، چونكه‌ به‌ ده‌گمه‌ن نیشانه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن به‌ دیار ده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رزی په‌ستانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا كار ده‌كاته‌ سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "به‌غداد توده‌ی"، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان و دڵ و ئه‌ندامه‌كانی تری، وه‌ك مێشك و گورچیله‌ و چاو .

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی قوتابخانه‌ی ته‌ندروستیی گشتی هارڤارد، دوو كانزا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له‌ ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن و ته‌ندروستی دڵ، ئه‌وانیش بریتین له‌ سۆدیۆم و پۆتاسیۆم .

به‌باش ده‌زانرێت خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ کەم بکرێنەوە کە خوێیان تێدایە، چونكه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌ ئاستێكی ته‌ندروستدا .

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر خواردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پۆتاسیۆم، ده‌توانێت مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه‌ .

كه‌واته‌ پێویسته‌ چ خۆراكێك بخۆیت كه‌ پۆتاسیۆمی تێدایه‌؟
مۆز
شه‌ربه‌تی هه‌نار
شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ
میوه‌ی وشككراوه‌ وه‌ك كشمیش و قه‌یسی
فاسۆڵیا و نیسك
په‌تاته‌
سپێناخ و برۆكلی
ئه‌ڤۆكادۆ
ته‌ماته‌
كاجۆ و باده‌م
سه‌له‌موون


وشە - كەژاڵ كەمال