له فێستیڤاڵی كان كچه مۆدێلێكی ئێرانی به ده‌ربڕینێكی بوێرانه، به‌رانبه‌ر له سێداره‌دانه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
مه‌هلاغا جابری كچه مۆدێلی ئێرانی، دوای ده‌ركه‌وتنی له فێستیڤاڵی كان، مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌و نیگا بوێرانه‌یه و شێوازی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی، كه په‌یامی شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركوت و له‌سێداره‌دان له وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵگرتبوو، جه‌نجاڵی و مشتومڕی میدیایی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
elnabaa" له كۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی كان، جابری به نیگایه‌كی بوێر و سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وت، كه جلێكی ڕه‌شی له به‌ردا بوو له‌سه‌ر سنگی په‌تێكی سێداره هه‌بوو، وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه بڵێت؛ واز له سێداره‌دانیان بهێنن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی و لێدوانێكی توند كه داوای كۆتاهێنان به سه‌ركوتكردنی گه‌لی ئێران ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریخست كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، لانیكه‌م 210 كه‌سیان له سێداره داوه. ڤۆڵكه‌ر تورك كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌فتانه زیاتر له 10 كه‌س له سێداره ده‌ده‌ن.
ڕووخساری بوێرانه‌ی ئه‌و خاتوونه مۆدێله، 12 ڕۆژه‌ی ڕووداوه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان له 76یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كاندا كۆتایی پێ هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و پۆشاكه له‌لایه‌ن گیلا سابیر دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی ئێرانی دروست كراوه .