دوای ئه‌وه‌ی "وشه" بلاَوی كرده‌وه بۆ بوون به راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی سلێمانی، عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی له رێی یه‌كێتییه‌وه كاری بۆ برایه‌كی خۆی به‌ناوی "خالید ئه‌حمه‌د" ده‌كرد تا ئه‌و پۆسته‌ی پێ بدرێت، له دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیدانی ئه‌و پۆسته، خالید ئه‌حمه‌دی برای عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بووه بۆ ئه‌و پۆسته، عه‌بدوله‌تیف به‌ڵێنێكی گه‌وره‌ی داوه به یه‌كێتی ئه‌گه‌ر براكه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پێ بدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه به "وشه" دراون، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌و حه‌وت كاندیده‌ی كه سیڤییان پڕ كردبوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی سلێمانی، د. خالید ئه‌حمه‌د، برای عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی، مه‌رجه‌كانی بوون به راگری كۆلێژه‌كه‌ی تێدا نه‌بووه، بۆیه له ركابه‌رییه‌كه دوور خراوه‌ته‌وه، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوله‌تیفی برای سه‌ردانی به‌رپرسێكی بالاَی یه‌كێتی كردووه و داوای كردووه ئه‌و پۆسته بدرێته خالیدی برای.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" باسی له بابه‌ته‌كه كرد و گوتی، عه‌بدوله‌تیفی برای سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی كردووه و پێی گوتووه ئه‌گه‌ر خالید بكرێته راگری كۆلێژی شه‌ریعه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگی سه‌له‌فییه‌كان بۆ یه‌كێتی ده‌بێت، به‌لاَم دیار نییه دوای ئه‌وه‌ی له ركابه‌رییه‌كه كراوه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌كرێته راگر به‌و به‌ڵێنه‌ی رابه‌ری سه‌له‌فییه‌كان یان نا.
له ناو مامۆستاكانیش به‌شێكیان پشتگیریی د. شیروان ده‌كه‌ن
زیاتر گوتی، له‌و سێ كه‌سه‌ی كه ماونه‌ته‌وه و مه‌رجه‌كانیان تێدایه د. شیروان كاندیدی به‌هێزه بۆ ئه‌و پۆسته، له ناو مامۆستاكانیش به‌شێكیان پشتگیریی د. شیروان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، كه‌سێكی یه‌كێتییه و نزیكه له حزب و پۆسته‌كه‌ش وه‌ك پۆستێكی سیادییه و ده‌بێت یه‌كێتی پڕی بكاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه ئێسته شه‌ماڵ به‌رزنجی راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌یه، ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی سیڤی پڕ كردووه‌ته‌وه جارێكی تر.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه مه‌رجی بوون به راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌یان تێدایه، ترسیان له‌وه‌یه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی بۆ یه‌كێتی، هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه‌وه بكاته‌وه و خالید ئه‌حمه‌د بكرێته راگری كۆلێژی شه‌ریعه، به‌لاَم تا ئێسته هیچ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و كێ ده‌كرێته راگر و دیاریش نییه وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ر دانانی خالید ئه‌حمه‌د، یان نا چونكه رێكاره‌كان به چه‌ندان لیژنه تێده‌په‌ڕن تا ده‌چێته وه‌زاره‌ت.