به‌پێی رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی، هه‌ولێر 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆوه، داهاتی نه‌وتیش له هه‌ژمارێك ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌كه له ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌بێت. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش دووپاتی له دروستیی زانیارییه‌كانی "وشه" كرده‌وه و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و كار بۆ گه‌ره‌نتیكردنی سه‌رجه‌م ماده و بڕگه‌كان ده‌كرێت".
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و دوو بڕگه‌یه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی كۆمپانیا "سۆمۆ"وه هه‌نارده ده‌كات و ده‌فرۆشێت.
داهاته‌كه‌ی له هه‌ژمارێكی بانكی ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌كه له ده‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، له كاتێكدا له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 14ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌كه، درابووه وه‌زیری دارایی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه خدر مه‌نتك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كرد، ئه‌و زانیارییه‌كانی "وشه" پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و ئێسته گفتوگۆ له‌باره‌ی خاڵه‌كانی هه‌مواره‌كه ده‌كرێت.
ماده‌ی 14 تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی داهاتی فرۆشی نه‌وتی كوردستان/به‌رهه‌مه‌كانیان به‌بێ لێبڕین، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاته‌كه‌ی ته‌نیا له ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌غدا مافی وردبینیكردن له هه‌ژماره بانكییه‌كه هه‌یه.
لیژنه‌ی دارایی گۆڕانكاریی له ماده‌ی 13یشدا كردووه، ده‌سه‌ڵاتی داهات و خه‌رجی، هه‌نارده، فرۆشتن و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، له ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندا نامێنێت، به‌غدایش پابه‌ند ده‌كات به ناردنی شایسته داراییه‌كانی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌پێی گۆڕانكاریی ماده‌ی 14، وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت، ئه‌گه‌ر كێشه دروست بوو، ده‌بێ له ماوه‌ی 15 رۆژدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نا شایسته داراییه‌كان كوردستان راده‌گیرێ.
مه‌نتك ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی سه‌رجه‌م هه‌مواره‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی گوت، "تا گه‌ره‌نتی چاككردنه‌وه‌ی بڕگه و ماده‌كان نه‌كرێت، پڕۆژه‌كه ناهێنرێته په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و ماده و بڕگانه په‌سند بكرێن كه له ده‌ره‌وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌وه‌ی به"وشه" گوتووه، پێشنیار و دیدی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بوون."
ده‌قه‌كه ئه‌سڵه‌كه‌ی ماده‌ی 13 و 14 له بودجه خۆی به‌و شێوه‌یه بوو:
ماده‌ی 13 له /بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ تایبه‌ته به یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ند له 2004 تا 2022 هه‌ن.
له بڕگه‌ی دووه‌م له /خاڵی یه‌كه‌م/دا هاتووه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێ به هه‌نارده‌كردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و هاوئاهه‌نگی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و ناوه‌ند، په‌سند ده‌كرێن و له تۆماره‌كانی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ك كۆتا داهات هه‌ژمار ده‌كرێن.
له /خاڵی دووه‌م/ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات به‌پێی یاسای كارگێری دارایی، دیوانی چاودێریی عێراق به هاوئاهه‌نگی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم، وردبینی له داهات ده‌كه‌ن.
له/خاڵی سێیه‌م/دا حكوومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند ده‌بێ به ناردنی مانگانه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
ماده‌ی 14 تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی داهاتی فرۆشی نه‌وتی كوردستان/به‌رهه‌مه‌كانیان به‌بێ لێبڕین، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاته‌كه‌ی ته‌نیا له ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌غدا مافی وردبینیكردن له هه‌ژماره بانكییه‌كه هه‌یه.
قه‌باره‌ی بودجه 199 ترلیۆن و 22 ملیار و 11 ملیۆن و 663 هه‌زاره، پشكی هه‌رێمی كوردستان به 12.67% دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌كان به‌ته‌واوی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، 18 ترلیۆن و 310 ملیار دیناره، مانگانه یه‌ك ترلیۆن و 257 ملیار دیناره.