هه‌بوونی ئه‌گزۆس له ئۆتۆمبێل، به سیستمێكی پێشكه‌وتوو یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌گزۆسێك پێكدێت له ''فلته‌ر، په‌مپی دووه‌می هه‌وا و به‌رد كه به به‌ردی سانسا ناسراوه''، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هه‌وایه‌كی پاڵێوراو له ئه‌گزۆسه‌كه‌وه ده‌رده‌ده‌ن.
هانا ئیسماعیل شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گزۆس كارێكی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات له پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای زیانبه‌خش، ئه‌ویش له‌ڕێی په‌مپی دووه‌می هه‌وایی ''Secondary Air Pump'' كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی بریتییه له ڕاكێشانی هه‌وای پاك له دوای فلته‌ری هه‌واوه بۆ ناو سیستمی ئه‌گزۆس له دوای ده‌كشنی گه‌رم. ڕۆڵێكی زۆر گرنگ ده‌بینێ له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گازه زیانبه‌خشانه‌ی كه له‌ناو دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌چن، چونكه وه‌ك ده‌زانین هیچ بزوێنه‌رێك نییه كه له كرداری سووتان چووستییه‌كه‌ی 100% بێت.
''له كۆندا ئه‌م په‌مپه وه‌ك پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی به‌كار ده‌هات له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رپه‌ڕینی گازی زیانبه‌خش، به‌ڵام له دوای داهێنانی به‌ردی ساڵنسا بۆ سیستمی ئه‌گزۆس، ئه‌وا ئه‌م په‌مپه و پرژاندنی هه‌وای ده‌ره‌وه بۆ ناو سیستمی ئه‌گزۆس، وه‌ك یارمتیده‌رێك بۆ به‌ردی ساڵنسا به‌كار دێت. به‌تایبه‌تی له كاتی سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاركردنی ئۆتۆمبێل كه هێشتا به‌ردی ساڵنسا و هه‌ستیاریی ئۆكسجین ساردن، ده‌ستیان به كار نه‌كردووه، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵه‌ی سووتاوی ناو بزوێنه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌كی تێره، واته به‌نزین زیاتر به‌كار دێ، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی نه‌سووتانی بڕێكی به‌نزین و چوونه‌ژووره‌وه‌ی هایدرۆكاربۆنی نه‌سووتاو بۆ ناو سیستمی ئه‌گزۆس و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر. هانا وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته روو كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی په‌مپی دووه‌می هه‌وا له‌ناو ئۆتۆمبێل، ده‌بێته هۆی تێكردنی هه‌وای پڕ ئۆكسجین بۆ ناو سیستمی ئه‌گزۆس و سووتانی هایدرۆكاربۆنه نه‌سووتاوه‌كان، ڕێگریكردن له چوونه ده‌ره‌وه‌یان بۆ ناو ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕوودانی ئه‌م كرداری سووتانه له‌ناو ئه‌گزۆس، به‌ردی ساڵنسا زووتر گه‌رم ده‌بێ و ده‌ست به كاری خۆی ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ شێوازی كاركردنه‌كه‌ی كرد و گوتی، له‌كاتی كاركردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌مپه له‌ڕێی ئه‌قڵی ئۆتۆمبێله‌وه ڕێك ده‌خرێت، هه‌روه‌ها مه‌رج نییه ئه‌م په‌مپ و سیستمه له‌ناو هه‌موو ئۆتۆمبێلێكدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام زۆر له كۆمپانیاكانی وه‌ك ''تۆیۆتا، مارسیدس، فۆرد و ڤۆلكسواگن'' بۆ به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كاریان هێناوه.
ئه‌مانه‌یش چه‌ند نیشانه‌یه‌كی خراپبوونی سیستمه‌كه‌ن:
- هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر.
- ئۆتۆمبێله‌كه له پشكنینی ژینگه‌دا ده‌رناچێت.
- ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵمه‌تی لاواز ده‌بێت.
- ناجێگیریی ئۆتۆمبێل و كوژانه‌وه‌ی.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی فڕه‌ی كرینگ له سلۆریدا.
پێویسته هه‌موو ئۆتۆمبێلێك سیستمی ده‌ردانی هه‌وای له‌لایه‌ن ئه‌گزۆسه‌وه به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه 100% كار بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌پێناو ژینگه و پاراستنی هه‌وای ده‌وروبه‌ر.