له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه"دا، هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق جێگری كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له "دیاسپۆرا"، له‌باره‌ی ئه‌نجام و گرنگیی یه‌كه‌مین دیداری كۆنفیدراسیۆنی كوردستانی له‌باره‌ی 100 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان ده‌دوێت و ده‌ڵێ، له كۆنفرانسه‌كه‌دا په‌یامی ئه‌وه هه‌بوو كه ئیتر ناكۆكی و یه‌كتر سڕینه‌وه به‌سه و با دڵی دوژمن خۆش نه‌كه‌ین.
بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه له كوێوه هات و پێشتر كراوه؟
پێشتر نه‌كراوه و ئه‌مه یه‌كه‌م ساڵی ئه‌م كۆنفرانسه‌یه، ئێمه وه‌ك كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی هه‌ستاین به‌م كۆنفرانسه، بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه ساڵی پار بوو، له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به ئازاره‌كانی گه‌لی كورد، بیرمان له‌وه كرده‌وه ئه‌مساڵ له ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزاندا هه‌وڵ بده‌ین كه كۆنفرانسێكی له‌م جۆره ساز بكه‌ین بۆ كوردانی هه‌ر چوار پارچه و دیاسپۆرا و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بوو له‌و رێككه‌وتننامه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆستی كوردن، یه‌كنه‌بوون و په‌رته‌وازه‌یی له 100 ساڵی ڕابردوودا، له په‌نای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان، هه‌میشه فاكته‌رێكی نه‌رێنی و له زۆر وێستگه‌شدا كه‌مه‌رشكێن بووه. پاش یه‌ك سه‌ته، هه‌ر هه‌وڵ و بزاوتێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سته‌می مێژوو، پێویستی به یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی كوردستانیانه هه‌یه، مێژوویش پێمان ده‌ڵێت كه له هه‌ر وێستگه‌یه‌كی مێژوویی‌دا كه ده‌ستكه‌وتێك به ده‌ست هاتبێت، به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌ستی به ده‌ست هێنراوه.
پێوه‌ره‌كان بۆ بانگهێشتكردنی میوان چۆن بوون و كێ بانگ كراوه،؟
پێوه‌ره‌كانی میوان ده‌بوو دۆستی كورد و كوردناس بێت و هه‌ست به ئازاره‌كانی كورد و كوردستان و بێ ده‌وڵه‌تی كورد بكات، دواتر هه‌ندێك پێوه‌ری تایبه‌تی تریش، بۆیه یه‌كه‌مین دیداری كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، به قه‌باره‌یه‌كی مه‌زن و له ده‌ره‌وه‌ی خاكی كوردستان به به‌شداری و ئاماده‌بوونی سه‌تان كوردستانیان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان، ده‌یان دۆستی كوردستان له شاری لۆزان له سویسرا، له‌و شوێنه‌ی كه كوردستانی تێدا دابه‌ش كرا، به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، له دیداره‌كه‌دا چوار پانێڵ و به به‌شداریی 20 توێژه‌ر، پسپۆڕ و شاره‌زا و سیاسه‌تمه‌دار، به زمانه‌كانی كوردی و فڕه‌نسی و ئینگلیزی، له ڕه‌هه‌ند و گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌واره فره لایه‌نه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه شوومه، له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا كرد، له‌و دیداره‌دا به‌شانازییه‌وه گوتاری سه‌رۆك بارزانی، هه‌روه‌ها گوتاری سه‌رۆكی شاره‌وانی لۆزان و سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆن تێدا خوێنراوه‌یه، به‌شی زۆری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی گشت پارچه‌كانی كوردستانیش، به‌شدار بوون و ڕاوبۆچوونی خۆیان به‌وپه‌ڕی ئازادی و گیانی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه.
ئامانج و بایه‌خی ئه‌م كۆنفرانسه بۆ دۆزی كورد چییه؟
ئامانج له به‌ستنی ئه‌م دیداره دوو ڕۆژییه، كۆكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تڤان، توێژه‌ران و پسپۆڕانی كوردستانی و بیانییه، بۆ ئه‌وه‌ی له دید و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانه‌وه شرۆڤه و لێكدانه‌وه بۆ كاریگه‌رییه جیاواز و زه‌وه‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر پرسی گه‌لی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكرێت، میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵیاندا گه‌نگه‌شه بكرێن، یه‌كێكی تری ده‌ستكه‌وته‌كان ئه‌وه‌یه كه توانیمان هه‌موو حزب و سه‌ركرده‌كانی كوردستان و هه‌ر چوار پارچه‌كه له لۆزان كۆ بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر پرسێكی گرنگ و پیرۆز گفتوگۆ بكه‌ین و پێیان بڵێین ئیتر ناكۆكی و یه‌كتر سڕینه‌وه به‌سه، با دڵی دوژمن ئیتر خۆش نه‌كه‌ین و هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد بكه‌ین، وێڕای ئه‌وه‌یش هه‌موو لایه‌نه‌كان و سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه دا، له‌م كاته‌دا ئه‌م كۆنفرانسه زۆر به‌بایه‌خه و جێی دڵخۆشییه و تا بكرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه به‌رنامه و پلانی ئه‌م كۆنفرانسه جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئایا ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئێسته له‌سه‌ر كورده، هه‌موو خرانه به‌رباس؟
به‌ڵێ زۆر مه‌ترسی كه گرنگ و هه‌نووكه‌یی بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كۆك و ته‌بابوون له‌سه‌ری، ئه‌وه‌یه كورد پێویسته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بێت و ببێته خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆی، سه‌ره‌ڕای جیاوازی له نێوان هه‌موو لایه‌ن و سه‌ركرده كورده‌كان، به‌ڵام خاڵی كۆتایی و گشتگیری هه‌موومان، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، نابێت سازشی لێ بكرێت و هه‌موو تاكێكی كورد ده‌بێت هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات و خاوه‌ن ئه‌و دۆزه بێت، تاكه چاره‌سه‌ری كورد ته‌نیا ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د