دوو رۆژه پێكدادان له شاری سه‌دری به‌غدا به‌رپا ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا ئه‌مڕۆیش رای گه‌یاندووه، دووباره پێكدادان له نێوان چه‌كداران له شاری سه‌در دروست بووه و كه‌سێك كوژراوه و برینداریش هه‌یه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ئایار
بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، دووباره پێكدادانی چه‌كداری له شاری سه‌دری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به‌رپا بووه، ئه‌م به‌یانییه ته‌قه كراوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له كه‌رتی 29ی شاری سه‌در، له نێوان دوو كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كدار بووه و به چه‌كی مامناوه‌ند ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
دوێنێ سێشه‌میش له هه‌مان ناوچه‌ی به‌غدا له شاری سه‌در، به‌هۆی كێشه‌ی عه‌شایه‌رییه‌وه پێكدادان دروست بووه، كه‌سێك كوژرا و پێنج كه‌سی تریش بریندار بوو كه هه‌ندێك له برینداره‌كان دۆخیان خراپ و سه‌خته.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا رای گه‌یاندبوو، دۆخی ته‌ناهی له شاری سه‌دری به‌غدا باش نییه به‌تایبه‌تی له كه‌رتی 40ی شاره‌كه، ئه‌ویش به‌هۆی كێشه‌ی عه‌شارییه‌وه چه‌كداران به چه‌كی بچووك و مامناوه‌ند ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن. حكوومه‌تیش نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات.