كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه، داواكاری گشتیی ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌یه‌كی ده‌نگیی لایه كه هی ساڵی 2021ـه و له‌و دۆسیه‌یه‌دا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی جێهێشتووه، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی پلانی هێرش بۆ سه‌ر ئێرانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هێشتا رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێره‌كانیان گوێیان له‌و ده‌نگه نه‌گرتووه، به‌ڵام چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی تر بوونی ئه‌و دۆسیه ده‌نگییه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك بەڵگەنامەی نهێنیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه.
به‌گشتی دۆسیه‌كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تره‌مپ له دوای ئه‌وه‌ی به بایدنی دۆڕاندووه و كورسییه‌كه‌ی راده‌ست كردووه، هه‌ندێك دۆسیه‌ی نهێنیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، دوو سه‌رچاوه به ''سی ئێن ئێن''یان گوتووه، تره‌مپ حه‌زی لێ بووه ئه‌و زانیارییانه ئاشكرا بكات، به‌ڵام ده‌یزانی به‌جێهێشتنی كۆشكی سپی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نامێنێ به‌ڵگه‌نامه‌كان له حاڵه‌تی نهێنی بهێنێته ده‌ره‌وه.
ستیڤن چونگ گوته‌بێژی تره‌مپ پێشتر گوتبووی، ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كان دزه‌ی پێ كراوه و ئامانجی ئه‌وه‌ی له پشته تا زیان به دۆناڵد تره‌مپ بگه‌یه‌نن و له میدیاكان كێشه‌ی بۆ دروست بكه‌ن.
جێی باسە ئێران لە پرسی ناوکیدا لەبەرانبەر ئێران‌دا زۆر توند بوو و ئەگەر بۆ گەڕی دووەم سەرکەوتنی بەدەسیت هێنابا ئەگەری زۆر بوو هێرش بکاتە سەر ئێران و بیڕووخێنێت بەلام بە سەرکەوتنی بایدن و دوبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناوکیی تەمەنی ئێران درێژ بووەوە.