پارتی پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كات

:: AM:10:19:01/06/2023 ‌

به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌باییان بۆ ده‌كات.

له‌ په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه‌، مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی 48مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌تان، پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و هه‌نگاوی نوێتر و باشترتان بۆ ده‌خوازین.

''له‌و ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ر هاوئاهه‌نگی و ته‌بایی و دۆستایه‌تی تێكڕای هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی قۆناغی ئێسته‌مان و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی هاووڵاتییان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانمان، پته‌وكردنی گیانی یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستیی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت و كێشه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و به‌هێزتركردنی پایه‌كانی دیموكراسی''.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان