وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كه پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له به‌شێكی زۆری كرێی به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی دا و بڕیاره‌كه‌ش تا 21ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ژماره‌ی هاوبه‌شانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك ملیۆن و 30 هه‌زار و 408 هاوبه‌شن و ژماره‌ی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ریان به‌ستووه، 850 هه‌زار و 330 هاوبه‌شن.
''به‌گشتی ڕێژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ر تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 82%، بڕیاری لێخۆش‌بوونیش تا 20 ڕۆژی تر له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت''.
كرێی به‌ستنی پێوه‌ر له ناوه‌ندی پارێزگه‌كان بۆ 20 هه‌زار دینار داشكێنراوه، له شارۆكه و شاره‌دێكان و كۆمه‌ڵگه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویسته پێوه‌ری لێ ببه‌سترێت، بۆ 10 هه‌زار دینار داشكێنراوه.
فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو، داوا له‌و هاوبه‌شانه‌ی ئاو ده‌كه‌ن كه پێوه‌ریان نییه، تا ده‌رفه‌ت ماوه سه‌ردانیان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی لێخۆشبوو‌ن له كرێی به‌ستنی پێوه‌ر بكه‌ن.