كێشه‌كانی ددان زۆرن كه له ئازارێكی ساده‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن تا كێشانی ددانه‌كه، به‌ڵام جیا له‌مانه حاڵه‌تێك هه‌یه ددانه‌كانی پێشه‌وه و دواوه یه‌ك ناگرن كاتێك ده‌م داده‌خه‌یت، پزیشكێك هۆكار و چاره‌سه‌ر ده‌خاته روو.
دكتۆر هاوار قادر پزیشكی ددان، بۆ ''وشه'' گوتی، حاڵه‌تێك هه‌یه تێیدا ددانه بڕه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌وه، ددانه‌كانی خواره‌وه داناپۆشن كاتێك ددانه‌كانی دواوه جووت ده‌بن له‌سه‌ر یه‌كتر، واته بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌بینرێت له نێوان ددانه‌كانی پێشه‌وه له كاتی جووتبوونی ددانه‌كانی دواوه له‌سه‌ر یه‌كتر.
هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌م حاڵه‌ته چین؟
- مژینی په‌نجه‌ی گه‌وره ''Thumb Sucking'': ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له مناڵاندا باوه، ئه‌م خووه ئه‌گه‌ر پێش ته‌مه‌نی سێ تا چوار ساڵی ته‌رك بكرێت، ئه‌وا حاڵه‌ته‌كه خۆی باش ده‌بێت، به‌ڵام زیاتر بخایه‌نێت، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جووتبوونی ددانه‌كان دروست ده‌كات.
- زیاد به‌كارهێنانی مه‌مكه‌مژه ''Pacifier Sucking'': پێویسته به‌كارهێنانی مه‌مكه‌مژه پێش ته‌مه‌نی دوو ساڵی بوه‌ستێنرێت، چونكه به‌كارهێنانی دوای ته‌مه‌نی دوو ساڵی، كێشه‌ی جووتبوونی ددانه‌كان دروست ده‌كات.
- زمان هێنانه ده‌ره‌وه له نێوان ددانه‌كان ''Tongue thrusting''.
- به‌رده‌وام هه‌ناسه‌دان به ده‌م ''Mouth breating''.
چۆن خۆت ده‌پارێزی بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بیت:
زوو وازهێنان له‌م خووانه ''په‌نجه‌مژین و به‌كارهێنانی مه‌مكه‌مژه دوای ته‌مه‌نی دوو ساڵی و هه‌ناسه‌دان به ده‌م''.
ئه‌ی چاره‌سه‌ر چییه؟
پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان بكرێت، ئه‌م حاڵه‌ته له ته‌مه‌نی مناڵیدا زووتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له ڕێی به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت، به‌ڵام له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا پێویستی به كاتی زیاتر و به‌كارهێنانی ته‌لی جێگیره.