هاوڵاتییه‌كی پاكستانی له پێنجوێن ده‌كوژرێت و شه‌شی تر بێسه‌روشوێن ده‌بن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بانده‌كه له خاكی "ئێرانه‌وه" به‌بێ پاسه‌پۆرت هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووی حوزه‌یران/جون، سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه" له پێنجوێنه‌وه پێی رای گه‌یاند،" چه‌ند رۆژێك باندێكی پاكستانی/حه‌وت كه‌س/ی له خاڵی سنووری سه‌یران به‌نی سه‌ر به شارۆكه‌ی پێنجوێن، هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت و هاووڵاتییه‌كی پاكستانی ده‌كوژرێت".
ئه‌وه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مجاره رووداێكی له‌و شێوه‌یه له‌و سنووره روو بدات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و بانده له ئێرانه‌وه به بێ پاسه‌پۆرت هاتوونه‌ته ناو خاكی كوردستان، دواتر له‌لایه‌ن هێزێكی ته‌ناهی/ناسنامه‌یان دیار نییه/، ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ، پاش كوژرانی كه‌سێك ئه‌وانی تر را ده‌كه‌ن و بێسه‌روشوێن، نازانرێت گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئێران یاخود له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه گیراون.
له‌دوای ته‌قه‌كه كردنه هێزێكی ئاسایش ده‌چێته شوێنی رووداوه‌كه، به‌گوته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره هێزه‌كه‌ی ئاسایشیش ته‌قه‌ی كردووه.
هاوكات تائێسته لایه‌نی پێوه‌ندار روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه نه‌داوه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ئاماده نین لێدوان و زانیاری بده‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مجاره رووداێكی له‌و شێوه‌یه له‌و سنووره روو بدات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته ، 18 پاكستانی له ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه گیران كه به‌بێ پاسپۆرته‌وه له‌رێی دوو پاسه‌وه هاتبوونه ناو خاكی كوردستان.