رۆژی نۆی حوه‌زیران/جون، 690 كاندیدانی حه‌ج له هه‌ولێره‌وه به پاسه ده‌چنه مه‌دینه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی به‌جێگه‌یاندنی حه‌جی 2023، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م كاراون ده‌بێت، حكوومه‌ت پاڵپشتی دارایی پڕۆسه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووی حوزه‌یران/جون، كاروان ستوونی گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی كوردستان، له‌باره‌ی به‌رێكه‌وتنی یه‌كه‌م كاراونی حاجیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، رۆژی هه‌ینی نۆی حوزه‌یران/جون، 690 حاجی به پاس له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و مه‌دینه به‌رێ ده‌كه‌ون.
له عێراق بۆ ئه‌مساڵ 33 هه‌زار و 623 كه‌س ناویان هاتووه‌ته‌وه، هاوكات سعودیه پێشبینی ده‌كات بۆ ئه‌مساڵ میوانداری زیاتر له ملیۆنێك حاجی بكات.
كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پڕۆسه‌ی حه‌ج هاتووه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، چوار هه‌زار و 685 كه‌سه، به‌دوو شێوه گه‌شت بۆ سعودیه ده‌كه‌ن ئه‌وانیش: وشكانی و ئاسمانی، له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژ ده‌ڵێت،" ئه‌وانه‌ی به‌رێی وشكانی ده‌چن، بڕی سێ هه‌زار و 800 دۆلار ده‌ده‌ن و حكوومه‌تیش 73 دۆلار ده‌دات و ئه‌وانه‌ش به ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن چوار هه‌زار و500 دۆلار ده‌ده‌ن و حكوومه‌ت 70 دۆلار ده‌دات".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ پشتیوانی پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی حه‌ج ده‌كات، 73 دۆلار له‌بری هه‌ر جاجیه‌ك ده‌دات كه به‌ڕێی وشكانی ده‌چێت، ئه‌وانه‌شی به رێی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن حكوومه‌ت 70 دۆلاریان بۆ ده‌دات.
له عێراق بۆ ئه‌مساڵ 33 هه‌زار و 623 كه‌س ناویان هاتووه‌ته‌وه، هاوكات سعودیه پێشبینی ده‌كات بۆ ئه‌مساڵ میوانداری زیاتر له ملیۆنێك حاجی بكات.