له‌وانه‌یه رۆژێك به خه‌یاڵتدا هاتبێت كه له گێڕی ''به‌گ'' ده‌توانی تا خێرایی چه‌ند لێخوڕی، ئایا هاوشێوه‌ی رۆیشتنه بۆ پێشه‌وه كه ''به ئاره‌زووی خۆت ده‌توانیت لێ خوڕیت'' یانیش دیاریكراوه.
له‌باره‌ی خێرایی رۆیشتنی به‌گ، كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، لێخوڕین له به‌گ واته بۆ دواوه، له زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا دیاریكراوه و ناتوانی به ئاره‌زووی خۆت خێرایی زیاد بكه‌یت، ئه‌مه‌یش ته‌نیا له پێناو سه‌لامه‌تی شۆفێره، چونكه هه‌ر سووڕانێكی سوكان ئه‌گه‌ر به گوژمێكی كه‌میش بێت، كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه له ده‌ستت وه‌ری ده‌گرێت.
ئه‌ی زۆرترین خێرایی له گێڕی به‌گدا چه‌نده؟
له وه‌ڵامدا گوتی، له زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله مۆدێرن و كۆنه‌كانیشدا خێرایی رۆیشتن له به‌گ له 40 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌مه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه هه‌موو شۆفێرێك كۆنترۆڵی باش نییه كاتێك به‌گ داده‌نێت، له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر شۆفێر ویستی سه‌ركێشی بكات، نه‌توانێ له 40 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا زیاتر بڕوات.
له‌وانه‌یه رۆژێك له رۆژان بینیبێتیت ''له فیلم یان هه‌ر شتێكی تر'' كه ئۆتۆمبێل به خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕوات بۆ دواوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی شاره‌زایان و ستانداردی جیهانی، دروستكردنی ئۆتۆمبێل نابێ له 40 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا زیاتر بێت.