له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له رێی توركیاوه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، توركیا ره‌زامه‌نده و ته‌نیا چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ماوه و به‌زوویی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
نوێترین لێدوانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا، توركیا رێ به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌دات، بۆیه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شاندی عێراق و توركیا گفتوگۆ له‌باره‌ی شێوازی هه‌نارده‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به هۆی بڕیاری دادگاوه وه‌ستاوه، كاتێك رۆژی 23ی ئادار، ده‌سته‌ی ناوبژیوانی له دادگای ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس، توركیا و عێراقی له بڕیاری تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه، له دوای بڕیاره‌كه سه‌عات 12ی شه‌و هه‌ینی، توركیا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاری دادگا راگه‌یاند.
ده‌بێ توركیا به بڕی ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی عێراق بكاته‌وه
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زیانی ئابووری به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت، به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئابووری، رۆژانه حكوومه‌ت 36 ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به 70 دۆلار هه‌ژمار بكرێ.
بۆیه موهه‌نه‌د جه‌بار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران/ده‌وله‌تی یاسا/، ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی حوزه‌یران بۆ "وشه" گوتی، "توركیا ره‌زامه‌ندیی پێشان داوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان." روونی ده‌كاته‌وه چه‌ند رێكارێكی ته‌كنیكی ماون چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌پێی بڕیاری دادگا، ده‌بێ توركیا به بڕی ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی عێراق بكاته‌وه، بۆیه ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، شاندی هه‌ردوولا به‌رده‌وامن له گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان بكه‌ن.
ئه‌وكات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چواری نیسان، رێككه‌وتنی كاتی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند كرد كه چوار خاڵی له خۆی ده‌گرت، ئه‌وانیش:
1-به هاوبه‌شی كۆمپانیا سۆمۆ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، نه‌وتی كوردستان هه‌نارده و به بازاڕ ده‌كرێ.
2-داهاتی نه‌وتی كوردستان له هه‌ژمارێكی هه‌رێم ده‌بێت، له ژێر چاودێریی دیوانی چاودێری دارایی عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
3-جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیا سۆمۆ ده‌درێته كورد.
4-پێویسته قۆناغ به قۆناغ هه‌رێم گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ده‌هێنا، دواتر له‌رێی بۆڕی هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا ده‌كرا، به‌نرخی كه‌متر له نرخی فه‌رمی نه‌وت له بۆرسه‌كانی دنیا ده‌فرۆشرا.