لە بازاڕەکانی ئۆتۆمبێلدا شتێکی باو دروستبووە لەناو کڕیار و فرۆشیاردا، ئەویش ترسی کڕینی ئۆتۆمبێلی گێڕە CVTییەکانە، بۆچی ئەمە ترسە هەیە و ئایا ئەم جۆرە گێڕە خراپە یان باش؟.
سەرەتا دەبێ بزانین گێڕی CVT چییە و بۆچی خەڵک ناوێرێ خۆی لێدا: شارەزایەک دەڵێ، گێڕی CVT جۆرێكی تایبه‌تی گێڕی ئۆتۆماتیكه کە له ناوچه پیشه‌سازییه‌كان به ''گێڕ قایش/زنجیر'' ناسراوه، وه‌ك هه‌موو گێڕه‌كانی تر به‌كار دێت بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی به‌رهه‌مهاتووی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل بۆ خوولانه‌وه‌ی درایف شه‌فت و تایه‌كان، جۆرێکی نوێیە و خەڵکیش بەگشتی ترسیان هەیە لەوەی ئایا سەرکەوتووە یان نا؟..
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین فەرەج، ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، پێكهاته‌ی گێڕی CVT جیاواز له گێڕه‌كانی تر، هیچ جۆره دیشلییهكی تێدا نییه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دوو خلۆكه‌ی ''پوولی تیره گۆڕاوی خولاوه'' پێكدێت و به قایشێكی شێوه پیتی V پێكه‌وه گرێ دراون، هۆکاری ترسانی خەڵکیش لەم جۆرە گێڕەش ئەوەیە کە چاککردنەوەی لەلایەن وەستاوە زەحمەتە، بەڵام ئەوە ناگەێنێت کە گێڕێکی خراپە.
شێوازی کارکردنی ئەم گێڕە چییە؟
خلۆكه‌ی یه‌كه‌م به بزوێنه‌ر و خلۆكه‌ی دووه‌م بهدرایف شه‌فتی تایه‌كانه‌وه به‌ستراوه، بۆیه له‌كاتی ئیشكردن و ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل به‌گوێره‌ی زیادبوونی خێرایی خولانه‌وه‌ی كرانك شه‌فتی بزوێنه‌ر و په‌ستانی ئۆتۆمبێل قایشی گێڕه‌كه به‌رده‌وام له خلۆكه‌ی بزوێنه‌ر تیره‌ی گه‌وره‌تر و له خلۆكه‌ی دووه‌م تیره‌ی بچووكتر ده‌بێته‌وه به‌یارمه‌تی شله‌ی ''هایدرۆلیكی'' ناو گێڕی CVT، له ئه‌نجامدا خێرایی خولانه‌وه‌ی تایه‌كانی ئۆتۆمبێل زیاد ده‌كات و به‌هه‌مانشێوه ئه‌م كرداره به‌پێچه‌وانه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه له كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی بزوێنه‌ر.
دەکرێ ئەم هۆکارانە ببنە هۆی ئەوەی خەڵکی نەوێرن ئەم جۆرە گێڕە بکڕن:
سەرەکیترین هۆکار ئەوەیە کە نرخی گرانتره به‌راورد به گێڕه‌كانی تر و لەکاتی خراپبوونی هەر بەشێکیشی دەبێت گێڕەکە بەتەواوەتی بگۆڕیت، هەموو وەستایەک ناوێرێت خۆی لێدا لەبەر ئەوەی چاککردنەوەی قورسە و ئاسان نییە.
لەگەڵ هەبوونی لایەنی خراپی ئەم گێڕە، ئەوە ناگەێنێت کە سیستمی گێڕەکە خراپە و باش نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکاندا گێڕێکی سەرکەوتووە، خراپبوونی گێڕەکەیش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی بەکارهێنانی شۆفێر، هەڵبەتە عەزێتی گێڕ بدەیت و لەکاتی خۆی هایدرۆلیکی نەگیڕیت زوو خراپ دەبێت و بەپێچەوانەشەوە تەمەنی درێژتر دەبێت.