مەلایەكی میسری تا هەتایە زیندانی دەكرێت.. چی كردووە؟

:: PM:05:44:04/06/2023 ‌

مرۆڤی لادەر لە هەموو پۆست و تەمەن و بوارێكدا هەن، مەرج نییە ئەوان زۆر نزیك بن یان دوور لە ناوەندی ئاینی یان كەسوكار و ناسیاو بن، بەگشتی ئەوان بەرگری گرێ و حەزێكی لادانی قەتیسبوویان دەكەن، بەڵام هەندێك جار خۆیان بۆ ناگیرێ و ئەو حەزیان سەریان دەخوات و ئابڕوویان دەبات، بەتایبەتی پێوەست بە منداڵان و هەراسانكردنیان. 

لە كوێت مامۆستایەكی ئاینی و پێشنوێژێكی بەرەگەز میسری لە لایەن دادگەی تاوانەكانی ئەو وڵاتە بە زینداینكردنی تا هەتایە سزا درا، ئەو دەستی بۆ منداڵێك بردووە و لەناو یەكێك لە مزگەوتەكان هەراسانی كردووە.

رۆژنامەی "قەبەس"ی كوێتی، لەو بارەوە دەڵێت، دووەم فەرمانگەی دادگەی تاوانەكان سزای پێشنوێژێخوێنێكی لە دۆسییەی ئەتككردنی نامووسی منداڵێك، بەپێی دادگەكە ئەو مامۆستایە ئاینییە منداڵێك كە رەگەزی كوێتی نییە، هێناویەتییە ناو مزگەوتەكە و دەستی بۆ بردووە و لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە زیانی پێ گەیاندووە، ئەوەش بەپێی یاسی تاوانەكان و یاسای پاراستنی منداڵ.

بەپێی رۆژنامەكە دوای زانینی بە ئاشكرابوونی، لە كاتی هەوڵی هەڵاتن لە دەروازەی سالمییە بۆ جێهێشتنی كوێت، پۆلیسی گەمارۆی ئەو مەلایەیان داوە و گرتوویانە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل