په‌رله‌مانتارانی كوردستان چاوه‌ڕوانی نووسراوی دیوانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ خانه‌نشینبوون، ئه‌وانه‌شی هه‌موو مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینبوونیان به‌پێی یاسای چاكسازیی تێدایه، مانگانه زیاتر له چوار ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدا نییه، بڕی دوو ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی حوه‌زیران/جون، "وشه" زانیاریی ده‌ست كه‌وتووه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، 111 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، نووسراوی خانه‌نشینبوونیان به‌پێی یاسای چاكسازی بۆ ده‌كرێت.
له زانیارییه‌كانیشدا ئه‌وه هاتووه، په‌رله‌مانتاران چاوه‌ڕوانی نووسراوی دیوانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینبوون ده‌یانگرێته‌وه، ده‌ست به مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی، له دوای 6/11/2022 مووچه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی كه بڕه‌كه‌ی سێ ملیار و 395 ملیۆن و 300 هه‌زار دیناره.
ئه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری دا درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ناده‌ستوورییه، كه له رۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022، ته‌مه‌نی خۆی به ده‌نگی 80 په‌رله‌مانتار بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی یاسادانان كه ده‌كاته ساڵێك و سێ مانگ درێژ كرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه هیمداد سه‌باح سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه، هێشتا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه، به‌ڵام ئۆتۆماتیكی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران خانه‌نشین ده‌بن.
مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینبوون به‌پێی یاسای چاكسازی ژماره (2)ی ساڵی2020، له ماده‌ی حه‌وتم/سێیه‌م هاتووه/ ئه‌و كه‌سه خانه‌نشین ده‌بێت به مه‌رجێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و 45 ساڵ ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت.
له ماده‌ی حه‌وته‌م/دووه‌م، ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌وه‌ی له ماده‌ی حه‌وته‌م/یه‌كه‌م پله باڵای (ئه‌لف و با) دیاریكراوه، مووچه‌ی خانه‌نشینیی بۆ هه‌ژمار ده‌ركرێت، به‌مشێوه‌یه:
1-15% له كۆی گشتی دوا مووچه و ده‌رماڵه، ئه‌وه‌ی له كاتی خزمه‌تدا وه‌ریده‌گرێت.
2-1.5% كۆی گشتیی دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی له كاتی خزمه‌تدا وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت.
3-ده‌رماڵه‌ی ئه‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه یان هاوشێوه‌یه به‌م رێژه‌یه ده‌بێت.
ئه‌لف/ ده‌رماڵه‌ی ئاماده‌یی 1% له كۆی گشتی مووچه و ده‌رماڵه‌ی دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی.
با/ ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌ی دیپلۆم، 2% له كۆی گشتی مووچه و ده‌رماڵه‌ی دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی.
جیم/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس، به 4% له كۆی گشتی مووچه و ده‌رماڵه‌ی دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی.
دال/ بڕوانامه‌ی دیپلۆمی باڵا و ماسته‌ر، به 6% له كۆی گشتی مووچه و ده‌رماڵه‌ی دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی.
ها/بڕوانامه‌ی دكتۆرا، به 8% له كۆی گشتی مووچه و ده‌رماڵه‌ی دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی وه‌ریده‌گرێت، ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی.
4- ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینبوون ده‌یانگرێته‌وه، نابێت مووچه‌ی خانه‌نشینییان 50% دوا مووچه و ده‌رماڵه‌ی له كاتی خزمه‌ت وه‌ریگرتووه زیاتر بێت.
مووچه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌مانتار هه‌شت ملیۆن و 250 هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر 111 په‌رله‌مانتاره‌كه مه‌رجه‌كانیان تێدا بێت، ئه‌وا به‌پێی یاساكه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك، مانگانه چوار ملیۆن و 125 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدا نییه، ئه‌وا به 25% مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن كه بڕه‌كه‌ی دوو ملیۆن دیناره.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوی په‌ی بۆ چاودێریی په‌رله‌مان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی، له دوای 6/11/2022 مووچه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی كه بڕه‌كه‌ی سێ ملیار و 395 ملیۆن و 300 هه‌زار دیناره.