گۆڤاری
فۆرێن ئهفێرزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی مایكل نایتسی دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی میلیتا سپۆتلایت كه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به په‌یمانگه‌ی واشنتنه بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه له ڕووكه‌ش دا ئێسته عێراق جۆرێك له ئارامی و ئاسایشی پێوه دیاره و خاوه‌نی حكوومه‌تێكی شه‌رعییه كه چالاكانه خه‌ریكی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانیه‌تی، به‌ڵام له دیوه شاراوه و ڕاسته‌قینه‌كه‌دا میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های به‌غدایان له ده‌ستدا و ئه‌وان به ڕژدی كار ده‌كه‌ن و هه‌نگاو به هه‌نگاو به هێواشی كۆتایی به عێراق ده‌هێنن و تووشی هه‌ره‌س و داڕمانێكی گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن.
له بابه‌تكه هاتووه، كرده تیرۆریستییه‌كان له عێراق له دوای 2003ه‌وه گه‌یشتوون به كه‌مترین ئاست، كه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی واشنتن بوو، هاوكات میلیشیاكانیش هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاندووه، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه، وه‌ك له ماوه‌ی ڕابردوو جێك سۆلیڤانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایش دووپاتی لێ كرده‌وه، ئه‌وان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستێكی ئارامیان ده‌وێ، له نێویشیدا عێراقێكی ئارام، به‌ڵام ڕاشكاوانه قسه بكه‌ین، ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته نه‌یتوانیوه ئاڵای سه‌ركه‌وتن له عێراق به‌رز بكاته‌وه و بگره ئه‌جێندای گه‌وره و فره‌وانی له‌و وڵاته هه‌یه، بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیی به‌غدا و ده‌رهێنانی له ژێر هه‌ژموونی تاران.
سه‌ركه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێوه‌سته به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئێران و هه‌ژموونه فره‌وانه‌كه‌ی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری عێراق و دانانی سنوورێكی فره‌وان به ڕووی میلیشیاكانی ئێران له عێراق كه ئێسته به جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه له سه‌رووی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی وڵاته‌كه‌وه بن. سه‌ره‌ڕای زانینی ئه‌و ڕاستییه‌یش ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی بایدن به‌و ئاراسته‌یه كه گرژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌م بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن زیاتر سێره بخاته سه‌ر چین و ڕووسیا.
ڕاسته عێراق له دۆخێكی ئارامدایه، به‌ڵام ئه‌مه ئارامییه‌كی خه‌ڵه‌تێنه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر كاتێكدا بێ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌توانرێ بكرێت به نائارامترین وڵات، ئێسته میلیشیاكان و حزبه‌كانی شوێنكه‌وته‌ی ئێران به ته‌واوی به‌سه‌ر په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری عێراق زاڵن و یاری به سیسته‌می سیاسی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و داهاتی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارده‌هێنن. هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به‌و ڕاستیانه بریتییه له خۆ بێده‌نگكردن، به‌ڵام دواجار ده‌بێ باجی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه بدات، چونكه هه‌رچه‌ند بێده‌نگتر بێ، میلیشیاكان خۆیان به‌هێزتر و زیاتر و چاكتر ڕێكده‌خه‌ن و ده‌توانن كێشه و گرفت و سه‌رئێشه‌ی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا له عێراق دروست بكه‌ن.
عێراق سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له جیهان، ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی وڵات و كوده‌تای له‌سه‌رخۆی میلیشیاكان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گرژی و نائارامی گه‌وره له وڵاته‌كه دروست ببێت، كه دواجار له‌گه‌ڵخۆی نائارامی بۆ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش په‌لكێش ده‌كات و به ده‌یان ملیۆن هاووڵاتی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر كه ئاواره بن و تیرۆر و شانه نووستووه‌كانی دووباره چالاك ببنه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ خاڵی سه‌ره‌تا ده‌گێڕنه‌وه.
پێكهێنانی حكوومه‌تی سوودانی له‌سه‌ر بنه‌ما و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه
پێكهێنانی حكوومه‌تی سوودانی له‌سه‌ر بنه‌ما و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، به‌ڵكو داوی كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه به هاوپه‌یمانی میلیشیاكان و نزیك له ئێران ناوی ده‌برێت، حكوومه‌تیان پێكهێنا و محه‌مه‌د شیاع سوودانی وه‌ك بووكه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه و لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌یش به پرۆسه‌یه‌ی زۆر چڕ و ورد خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تن، كه هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆلكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی هاوپه‌یمانی یه‌كتر و شوێنكه‌وته‌ی ئێران له دوای 2003ه‌وه هاوشێوه‌ی نه‌بووه و ته‌نیا له‌سه‌رده‌می حوكمی تاكڕۆ و دیكتاتۆرانه‌ی سه‌دام به‌مشێوه‌یه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه كۆنتڕۆڵكرابوون.
ئه‌وه‌ی ئێسته شوێنكه‌وتوو و پاشكۆكانی ئێران له عێراق هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، دروستكردنی سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵات و سیاسی ساخته‌یه له عێراق، له ڕووكه‌ش وا ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌موو شتێك به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات كه حكوومه‌ت بڕیاری لێ ده‌دات، به‌ڵام له ڕاستیدا دۆخه‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری لێ ده‌ده‌ن، ئه‌نجام ده‌درێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت، حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان كه ده‌رده‌كه‌ن ته‌نیا ڕووكه‌ش و بووكه‌ڵه‌ن و هیچ شتێكیان به‌ده‌سته‌وه نییه، ئه‌م ساختهكردنهی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیش بۆ له‌خشته‌بردنی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایه، تا هه‌ڵوێستیان نه‌بێ و به‌رده‌وام بێده‌نگ بن له‌وه‌ی كه له عێراق ڕوو ده‌دات.