له نوێترین لێدوانی كه ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بوو، هاكان فیدان رای گه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی دیدگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی ئیراده‌ی گه‌ل دامه‌زراوه.
فیدان ئه‌مڕۆ ئه‌ركه‌كه‌ی له مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌رگرت، ئه‌و كه به كه‌سێكی ته‌ناهیی و توندڕه‌و ناسراوه، پێشبینی ده‌كرێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی توندی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا گرێ بدات.
هاكان فیدان كه هێشتا تارمایی ده‌زگای "میت" به‌ری نه‌داوه، له وتاره‌كه‌یدا گوتی، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیكردنی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی "میت"دا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چاوش‌ئۆغڵو پێكه‌وه ئه‌ركی گه‌وره و قورسیان به‌جێگه‌یاندووه.
ته‌مه‌نی 42 ساڵ بوو، وه‌ك به‌رپرسی هه‌واڵگری ده‌ستی پێ كرد.
له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای "میت" بوو، وه‌ك جاڵجاڵۆكه‌ی ناوی ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كان ناوی ده‌هێنرا هه‌ر ئه‌و كاته‌یش بووه هۆی دروستكردنی سیستمێكی نوێی ده‌زگای میت، ته‌نانه‌ت به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و، ئه‌و ده‌زگایه ده‌ستوه‌ردانی له زۆری دامه‌زراوه‌كانی توركیا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش كرد.
هاوشێوه‌ی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی توركیا، به دوژمنی سه‌رسه‌ختی په‌كه‌كه داده‌نرێ، به‌شێكی زۆریش له‌و پلانانه‌ی دژی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه جێبه‌جێ كراون، به پلاندانانی ئه‌و بووه.
هاكان فیدان له 17ی نیسانی 2009، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگریی توركیا ئێمرێ ئه‌نیر ده‌ستنیشان كرا و كاتێك ئه‌و خانه‌نشین بوو، هاكان له 27ی ئایاری 2010 كه ته‌مه‌نی 42 ساڵ بوو، وه‌ك به‌رپرسی هه‌واڵگری ده‌ستی پێ كرد.
هه‌رچه‌نده زانیاریی كه‌م له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی ئه‌و هه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی زۆری میدیاكانی دنیا ده‌ڵێن، فیدان به ڕۆڵی له پرسه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی توركیا ناسراوه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكار بووبێ كه له‌م كابینه‌یه‌دا پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ربگرێ.
هاكان فیدان له دایكبووی ساڵی 1968ی ئه‌نكه‌ره‌یه، له‌گه‌ڵ هاتنه ناو كاری سیاسی، بووه به ئه‌ندامی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ماوه‌یه‌ك ناوی لێ نراوبوو "پارێزه‌ری نهێنیی ئه‌ردۆغان"، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان خۆی باسی ده‌كات.
له ساڵی 1986 له قوتابخانه‌ی هێزه‌كانی پیاده‌ی شه‌ڕدا خوێندوویه‌تی و ده‌رچووه، دواتر له قوتابخانه‌ی زمانی هێزه‌كانی پیاده خوێندوویه‌تی. پاشان كاری كردووه، ساڵانی 1986 و 2001 له "یه‌كه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی خێرا"ی ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، هه‌روه‌ها له ڕیزه‌كانی لقی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری خێرا له ئه‌ڵمانیا. ساڵی 2003 پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هاوكاری و هاوئاهه‌نگی توركیا (TIKA)ی گرته ئه‌ستۆ، تا ساڵی 2007 له سه‌رۆكایه‌تیدا به‌رده‌وام بوو.
بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی میریلاند له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست هێناوه، پاشان ماسته‌ر و دكتۆرای له زانكۆی بیلكه‌نت له ئه‌نكه‌ره به‌ده‌ست هێناوه.
هاكان فیدان سه‌ربازێكی توركیایه و ڕاهێنانی ئه‌كادیمی وه‌رگرتووه و له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه جیاوازه‌كاندا كاری كردووه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی بیلكه‌نت. تێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر "سیستمی هه‌واڵگریی توركیا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بوو"، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پێویستی توركیا بۆ تۆڕێكی هه‌واڵگریی بیانی به‌هێز. له ساڵی 2006 دكتۆرای له زانكۆی بیلكێنت به‌ده‌ست هێناوه كه بابه‌ته‌كه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری بووه له پشتڕاستكردنه‌وه‌دا.
هاكان فیدان وه‌ك ڕائید له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك ته‌كنیكاری كۆمپیوته‌ر له ناو هێزه وشكانییه‌كانی توركیا كاری كردووه. پۆستی ڕاوێژكاری ئابووری و سیاسی له باڵوێزخانه‌ی توركیا له ئوسترالیا وه‌رگرتووه.
له ماوه‌ی رابردوودا فیدان رۆڵی سه‌ره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له كێشه ته‌ناهییه‌كاندا، به چڕی هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردانی له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی عێراقی داوه، به‌ڵام هه‌رگیز یه‌ك زانیاریشی له‌باره‌ی توركیا نه‌دركاندووه.
له‌م راپۆرته‌دا سوود له چه‌ندان سه‌رچاوه وه‌رگیراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیدان هیچ زانیارییه‌كی وردی له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، تانانه‌ت له رێی چاتی زیره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر پرسیار له هاكان فیدان بكه‌ی كه كێیه؟ هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ نادات جگه له ناوه‌كه‌ی و پۆسته نوێیه‌كه‌ی، ده‌كرێ ئه‌وه‌یش بۆ به هێزیی كه‌سایه‌تیی ته‌ناهیی ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه.