له سلێمانی شه‌ڕه چه‌قۆ له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ روویدا و له ئه‌نجامدا 15 كه‌س بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ له سلێمانی شه‌ڕ روویدا، به گوته‌ی شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه 15 كه‌س بریندار كراون و ئێسته هێزه ته‌ناهییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌و شایه‌تحاڵه ده‌ڵێ، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان قه‌ره‌جه‌كانی گه‌ڕه‌كی چوارباخ بووه و خاكه‌ناز و چه‌قۆ به‌كار هێنراوه.
هه‌مان شایه‌تحاڵ گوتی، هێزه ته‌ناهییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و 18 كه‌سیان گرتووه كه له نێوانیان ژن هه‌یه.