حكوومه‌تی ئۆكراینا رای گه‌یاند، رووسیا له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردوون، به‌نداوێكی ته‌قاندووه‌ته‌وه و لافاو هه‌ڕه‌شه له دانیشتووانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه له خوارووی به‌نداوه‌كه هه‌ڵكه‌وتوون.
ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێ داوه و له ئه‌گه‌ری زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی رووسیا ده‌كۆڵێته‌وه.
دانیشتووانی خوارووی به‌نداوه‌كه به خێرایی ده‌ستیان به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان كردووه و ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره روو بدات، له شوێنه مه‌ترسییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و خۆیان رزگار بكه‌ن.
ئه‌و به‌نداوه‌ی رووسیا زیانی پێ گه‌یاندووه، بریتییه له به‌نداوی كاخۆفسكایا كه كه‌وتووه‌ته خێرسۆن له باشووری ئۆكراینا.
ئاوی به‌نداوه‌كه پێداویستیی ئاوی دوورگه‌ی كریمیا و وێستگه‌ی ناوكیی زاپرۆجیا دابین ده‌كات، هه‌ردوو ناوچه‌ش له ژێر كۆنترۆڵی رووسیادان.
سوپای ئۆكراینا ده‌ڵێ خه‌ریكن به وردی لێكۆڵینه‌وه له قه‌باره‌ی زیانه‌كانی گه‌یشتوو به به‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسێكی نزیك له سوپای رووسیا گوتوویه‌تی، زیان به به‌نداوه‌كه نه‌گه‌یشتووه، ته‌نیا هه‌ندێك له به‌شه‌كانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وتووه.
رووسیاش ده‌ڵێ، گرووپه تیرۆریستییه‌كان له پشتی هێرشه‌كه‌دان.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، حكوومه‌تی ئۆكراینا، رووسیای به ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه تۆمه‌تبار كردووه و رووسیاش ده‌ڵێ، گرووپه تیرۆریستییه‌كان له پشتی هێرشه‌كه‌دان.
ئه‌لكسانده‌ر پرۆكۆدین سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازیی خێرسۆن ئاماژه‌ی داوه، لانی كه‌م له نۆ شارۆچكه لافاو هه‌ستاوه و پێشبینی ده‌كرێ ناوچه‌ی زیاتر تووشی لافاو ببنه‌وه.
له 24ی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه و به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌یش زیانێكی زۆر به هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتووه. به‌هۆی پاڵپشتیی رۆژئاوا له ئۆكراینا، رووسیا نه‌یتوانیوه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی بپێكێت و ته‌نیا هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری داگیر كردووه.