پڕۆژه‌ی به جووتسایدكردنی 16 كیلۆمه‌تر له رێی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران له جێبه‌جێكردندایه، كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی كاری تێدا ده‌كات و مانگانه 400 ملیۆن دیناری لێ خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی حوزه‌یران، ئه‌ندازیار ناسر ساڵح ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگه‌وبانی هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له 2011/4/4 له‌لایه‌ن كۆمپانیای ماركۆ ئه‌لێكسی ڕۆمانی، ده‌ست كرا به جووتسایدكردنی 16 كیلۆمه‌تر رێی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران كه گوژمه‌ی 51 ملیار دیناری بۆ دیاری كرابوو.
ئه‌و روونی كرده‌وه، پڕۆژه‌كه دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش وه‌ستا و پاشان قه‌یرانی دارایی به‌دوادا هات، بۆیه نه‌كرا جێبه‌جێ بكرێت و له 2015 كۆمپانیای ماركۆ ئه‌لێكسی ڕۆمانی ده‌ستبه‌رداری پڕۆژه‌كه بوو بۆ كۆمپانیای ساڤوری ناوخۆیی .
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له 2022 كۆمپانیای ساڤور ده‌ستی كرد به كاره‌كانی و تا ئێسته‌یش كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگانه بڕی 400 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه بۆ ته‌واوكردنی و ده‌بێ به 730 رۆژ ته‌واو بكرێت.
سستی له كاركردندا هه‌یه، بۆیه كۆمپانیای جێبه‌جێكاریان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كار بكه‌ن
هه‌ڵگورد شێخ نجیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران كه چه‌ند جارێك سه‌ردانی پڕۆژه‌كه‌ی كردووه، له 29ی ئایاری رابردوو بۆ ''وشه'' گوتبووی، سستی له كاركردندا هه‌یه، بۆیه كۆمپانیای جێبه‌جێكاریان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كار بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا پڕۆژه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و به كۆمپانیایه‌كی تر ده‌درێت .
ڕێی هاملتۆن ڕێیه‌كی گرنگی بازرگانی و گه‌شتوگوزاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه، به‌هۆی یه‌ك سایدی و ته‌سكیی ڕێیه‌كه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێن كه زیانی مادی و گیانییان به‌دواوه‌یه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا حكوومه‌ت به‌شێك له‌م رێیه‌ی به جووتساید كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی زۆری ماوه جووتسایدی بكات.
چۆمان / سدقی كوێستانی