به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ویلایه‌تی به‌ده‌خشانی ئه‌فغانستان، جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كه و چه‌ند به‌رپرسێكی تری تاڵیبان كه نزیكه‌ی دوو ساڵه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوون، كوژران.
هێرشه‌كه به‌هۆی دانانه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو بووه كه به مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێلی كاروانی به‌رپرسه‌كه گرێ دراوه، مه‌وله‌وی نیسار ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كه كوژراوه.
موعیزه‌دین ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری و رۆشنبیریی تاڵیبان له به‌ده‌خشان، كوژرانی جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌تی به‌ده‌خشان و به‌رپرسێك و كه‌سێكی تری پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
پێشتر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چه‌ند جارێك ویستوویه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كه بكاته ئامانج، به‌ڵام وادیاره ئه‌مجاره جێگره‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه.
هێشتا دیار نییه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌نجامی داوه یان نا.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' داعشی خوراسان پێشتر به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه و هێشتا دیار نییه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌نجامی داوه یان نا.
له مانگی ئابی ساڵی 2021ه‌وه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی له‌و كاته‌وه تاڵیبان رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، داعش بووه.