ڕه‌شبوونی پووك سیمایه‌كی ناشیرین به زه‌رده‌خه‌نه و ده‌م و ددانه‌كان ده‌به‌خشێت، بۆیه پزیشكێكی پسپۆڕی ددان چه‌ند هۆشیارییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ی ''هۆكار، چاره‌سه‌ر و شێوازی خۆپاراستن'' له‌م حاڵه‌ته.
دكتۆر هاوار قادر پزیشكی ددان، بۆ ''وشه'' چه‌ند هۆكارێكی ڕه‌شبوونی پووك ده‌خاته ڕو کە بریتین لە:
- كۆبوونه‌وه‌ی كلس له ژێر پووك، وا ده‌كات لێواری پووك ڕه‌ش ده‌ربكه‌وێت.
- میلانین خۆی ماده‌یه‌كه له جه‌سته‌دا هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ره‌شیی ڕه‌نگی چاو و موو و پێست، به‌ڵام كاتێك ڕێژه‌كه له جه‌سته‌دا زۆر ده‌بێت، ده‌بێته هۆی ڕه‌شبوونی پووك.
- جگه‌ره‌كێشان ڕۆڵی كاریگه‌ریی هه‌یه له چالاكبوونی خانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی میلانین، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ردانی زیاتری میلانین و ڕه‌شبوونی پووك.
- هه‌ندێك ده‌رمان كه بۆ چاره‌سه‌ری پێست به‌كار دێن و كاریگه‌ریی لاوه‌كیان هه‌یه، ده‌بنه هۆی ڕه‌شبوونی پووك.
- ''مهلگهم'' بریتییه له ماده‌یه‌كی ڕه‌ش كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ددان به‌كار دێت، ئه‌م ماده‌یه‌ش جار هه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی پووك.
- ''ANUG'' جۆرێكە له نه‌خۆشیی پووك، ده‌بێته هۆی ئه‌ستووربوون و خوێنتێزان و ڕه‌شبوونی پووك.
- نه‌خۆشیی ئه‌دیسۆن كه كار له ڕژێنی ئه‌درینالین ده‌كات و جار هه‌یه ده‌بێته هۆی ڕه‌شبوونی لێو و پووك.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند چاره‌سه‌رێكی ڕه‌شبوونی پووكن:
- بوونی كلس: شووشتن و پاكردنه‌وه له‌لایه‌ن پزیشكی ددان و جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنی پزیشكه‌كه.
- بوونی میلانین: به نه‌شته‌رگه‌ری یا به‌كارهێنانی له‌یزه‌ر ڕهشییهكه كه‌م ده‌كرێته‌وه.
- وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان: ورده ورده پووكهكه ڕه‌شییه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.
- ده‌رمانی پێست به ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆری پێست به‌كار بێنه.
- نه‌خۆشیی پووك به شووشتنی لای پزیشك و وه‌رگرتنی غه‌رغه‌ره‌ی تایبه‌ت به پووك و پاكڕاگرتنی ده‌م و ددان چاك ده‌بێته‌وه.
شێوازی خۆپاراستن چۆنه؟
''پاكڕاگرتنی ده‌م و ددان، شووشتنی ڕۆژانه دووجار به‌كارهێنانی داوی ددان، له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی پزیشكی ددان شه‌ش مانگ جارێك.