به‌رپرسێكی حكوومی له پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، هێزه‌كانی سنووری عێراق به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی، له پلانێكدا ئه‌و رێڕه‌وانه داده‌خه‌ن كه له‌ڕێیانه‌وه كه‌لوپه‌لی قاچاخ له نێوان هه‌ردوو وڵات ئاودیو ده‌كرێن، باس له داخستنی 20 رێڕه‌و ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مازن ئه‌كره‌م خه‌زاعی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قه‌زانییه‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاله گوتوویه‌تی، هێزه‌كانی سنوور و به هه‌وڵێكی ئه‌ندازیاری، به‌رده‌وامن له داخستنی 20 رێڕه‌و كه له رێیانه‌وه كه‌لوپه‌لی قاچاخ ئاودیو ده‌كرێن، ئه‌و شوێنانه قه‌زانییه و مه‌نده‌لی ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر سنووری ئێرانن.
ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌ڕێی ئه‌و رێڕه‌وانه‌وه، جیا له به‌قاچاخبردنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵات، هاوكات به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ماده‌ی هۆشبه‌ریشیان تێدا ئاودیو ده‌كرێت. به‌تایبه‌تی له ئێرانه‌وه بۆ عێراق
هێڵی سنووریی نێوان ئێران و عێراق له سنووری قه‌زانییه و مه‌نده‌لی، زیاتر له 40 كیلۆمه‌تر ده‌بێت
هێڵی سنووریی نێوان ئێران و عێراق له سنووری قه‌زانییه و مه‌نده‌لی، زیاتر له 40 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، بۆیه له‌و سنووره‌دا 20 رێڕه‌وی قاچاخ هه‌ن و ئێسته هێزه‌كانی سنوور له‌ڕێی دانانی ته‌لبه‌ند و تاوه‌ری چاودێری، چاره‌سه‌ری بۆ بۆشاییه ده‌كه‌ن تا رێ له هێنان و بردنی ماده‌ی قاچاخ بگرن كه به هاوئاهه‌نگیی لایه‌نی ئێرانییه.
به‌مدواییه حكوومه‌تی عێراق پلانێكی گشتگیری بۆ چاره‌سه‌ر و كۆتاهاتنی قاچاخ له نێوان عێراق و ئێران داناوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌ویش بۆ وه‌رگرتنی رێوشوێنی ته‌ناهی و هاوكات هاوئاهه‌نگیی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران.