پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه، هه‌نگاوێكی تر ده‌چێته پێش و بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له سعوودیه به فه‌رمی بكرێته‌وه.
كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی رابردوو ئێران بڕیاری دا، عه‌لیڕه‌زا عه‌نایه‌تی وه‌ك باڵوێزی خۆی له سعوودیه هه‌ڵبژێرێت. عه‌نایه‌تی پێشتر باڵوێزی ئێران له كوێت و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو.
بڕیاره به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات، رێوڕه‌سمه‌كه سه‌عات سێی ئێواره به كاتی ئه‌وروپا له ریازی پایته‌ختی سعوودیه ده‌ست پێ بكات.
سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به ناوبژیوانیی چین، هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئێران دوای چه‌ند ساڵ له ململانێی قووڵ، بڕیاریان دا ئاشت ببنه‌وه.
هه‌مان باڵه‌خانه‌ی پێشووه، به‌و جیاوازییه‌ی له‌مدواییانه‌دا نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه
ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته باڵوێزخانه‌ی ئێران له سعوودیه، هه‌مان باڵه‌خانه‌ی پێشووه، به‌و جیاوازییه‌ی له‌مدواییانه‌دا نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه.
له نیسانی رابردوودا شانده جیاوازه‌كانی هه‌ردوو وڵات سه‌ردانی یه‌كتریان كرد، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو دوای پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه، ده‌ست به رێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه بكه‌ن.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئێران له ناچاریدا له‌گه‌ڵ سعوودیه پێوه‌ندییه‌كانی ئاسایی كردووه‌ته‌وه، چونكه له ناوخۆ تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری بووه و له ده‌ره‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران له ململانێدا بوون، گه‌یشتبووه لووتكه. ئێران پێی باش بووه به‌م هه‌نگاوه به‌شێك له گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خۆی كه‌م بكاته‌وه، به‌م كاره ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه كه گه‌یشتبووه لێواری داڕمان.