له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا، سێ به‌شی پاڵه‌په‌ستۆی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته سه‌ر ''فیول په‌مپ''، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌نزینێكی باش بەكار بێنی و مه‌سفی و فلته‌ره‌كان خاوێن بن، به‌ڵام هێشتایش پسپۆڕان هەر دەڵێن، ده‌بێ هه‌میشه چاوێكت له‌سه‌ر فیول په‌مپ بێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، فیول په‌مپ كه له ناوچه پیشه‌سازییه‌كان به ''فیت په‌مپ'' ناسراوه، یه‌كێكه له گرنگترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل و كاری سه‌ره‌كی بریتییه ''له گواستنەوەی سووته‌مه‌نی له تانكییه‌وه بۆ بزوێنه‌ر و ناردنی به رێڕه‌وی سووته‌مه‌نیدا تا ژووری سووتان''..
''گرنگه كاتێك كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت، ئاگاداریی فیول په‌مپ بیت، ئه‌ویش بە پشكنین و هاوكات به‌كارهێنانی به‌نزینی باش، هه‌روه‌ها كاتێك فیول په‌مپ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ده‌بێت، مەهێڵە به رێی ته‌رهیمات بۆت چاك بكەن، چونكه سه‌ره‌كیترین رێی گڕگرتنی فیول په‌مپ ئه‌و تهرهیماتهیه كه بۆ وایه‌ر و به‌شه‌كانی تری ده‌كرێت''. وه‌ستا ئاراس وای گوت.
پێكهاته‌كانی فیول په‌مپ چین:
له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كاندا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به كابرێته‌ر كار ده‌كه‌ن، فیول په‌مپ ته‌نیا په‌مپێكه و جووڵه له "كام شه‌فت" وه‌رده‌گرێت و به‌نزین بۆ كابرێته‌ر دەگوازێتەوە، به‌ڵام له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كاندا فیول په‌مپ كاره‌باییه، واته به پاتری ئۆتۆمبێل كار ده‌كات و پێكدێت له ماتۆڕێك كه پاڵ به به‌نزینه‌وه ده‌نێت، جگه له‌وه، مه‌سفی هه‌یه كه كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌نزینه، هه‌روه‌ها گێچی به‌نزینیش به‌ستراوه به فیول پهمپەوە له به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كاندا.
زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی فیول په‌مپه‌وه دروست ده‌بن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- ئۆتۆمبێل له كاتی ڕۆیشتندا كێشی نامێنێت.
- له كاتی گه‌رمبووندا ئۆتۆمبێل ده‌یبڕێت، واته پرته‌پرت ده‌كات.
- توانای هه‌ستانی به‌هێزی نابێت.
- ئه‌گه‌ر فیول په‌مپه‌كه له شوێنی خۆی ته‌واو دانه‌نرابێت، به‌یانیان دره‌نگ هه‌ڵده‌بێت.
چه‌ند خاڵێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی فیول په‌مپ:
- یه‌ك جۆر به‌نزین له ئۆتۆمبێل بكه‌ین، واته ئه‌گه‌ر موحه‌سه‌نی تێده‌كه‌یت، هه‌ر ئه‌ی تێبكه نه‌ك جارێك موحه‌سه‌ن جارێك نۆرماڵ.
- ڕێگریكردن له به‌تاڵبوونی تانكی به‌نزین، واته به به‌رده‌وامی چاره‌كێكی تێدابێ باشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خڵته‌یه‌ی له‌ناو تانكی به‌نزیندایه،، نه‌یه‌ته مه‌سفی و بگیرێت.
- زوو زوو مه‌سفی به‌نزین بگۆڕی چ ئه‌وه‌ی له‌ناو تانكی هه‌یه چ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی تانكییه.
كێشه‌ی فیول په‌مپ له هه‌رێمی كوردستان باوه و زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌هۆی خراپیی كوالێتی به‌نزینه‌وه تووشی ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا ئه‌گه‌ر فیول په‌مپ كێشه‌ی هه‌بوو و زوو چاره‌سه‌رت نه‌كرد، كاره‌ساتی بهدهواوهیه و هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت له وه‌رزه گه‌رمه‌كاندا.