كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سێ ته‌رمی ئه‌ندامی یه‌ك خێزان له گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی شاری هه‌ولێر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزرانه‌وه.
شایه‌تحاڵێك، به "وشه"ی گوت، له گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی شاری هه‌ولێر، سێ ته‌رم كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن له ماڵه‌كه‌ی خۆیان دۆزراونه‌ته‌وه و پێكهاتوون له باوكێك و كچێك و ژنه‌كه‌ی.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هێشتا هۆكاری كوژرانیان نازانرێ، به‌ڵام هێزه تهنیاهییهكان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" پیاوه‌كه به ته‌مه‌نه و ئه‌وه‌یشی هه‌واڵی به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان داوه له سه‌ر ئه‌و تاوانه وه‌ستایه‌كی تانكی بووه كه ئه‌مڕۆ چووه‌ته ماڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پاككردنه‌وه‌ی تانكیان بۆ بكات