ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك دوو پایده‌ر و گێڕ مانوێڵێی سێ پایدهریی هه‌یه، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا شلبوونه‌وی هه‌ر پایدهرێك، مانای هه‌بوونی كێشه‌یه و ده‌بێت به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت تا تووشی رووداوی نه‌خوازراو نه‌بیت.
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل له‌باره‌ی شلبوونه‌وه‌ی پایده‌ری ئیستۆپ، بۆ ''وشه'' گوتی، هه‌ر كاتێك پایده‌ری ئیستۆپ له ژێر پێتدا شل بووه‌وه و نه‌یگرت، حاڵه‌تێكی نائاساییه و پێویسته زوو چاكی بكه‌یته‌وه، چونكه له هه‌ر كاتێكدا بێت له‌وانه‌یه ئیستۆپ هه‌ر نه‌یگرێت.
- سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی باسی هۆكاره‌كانی شلبوونی پایده‌ره‌كه بكه‌ین، پێویسته بزانین سیستمه‌كه چۆن كار ده‌كات:
كاتێك تۆ پێ به پایده‌ری ئیستۆپه‌وه ده‌نێیت، ئه‌وا پایده‌ره‌كه فشارێكی میكانیكی دروست ده‌كات و پاوه‌ری ئیستۆپ فشاره‌كه زیاتر ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ ده‌بۆی سه‌ره‌كیی ئیستۆپ، ئه‌م دهبۆیهش هایدرۆلیك به‌ره‌و ده‌بۆی ویله‌كان ده‌نێرێت و به‌هۆی فشاری هایدرۆلیكهوه ویله‌كان ده‌وه‌ستێنرێن.
ئه‌مانه‌یش سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی شلبوونی ئیستۆپن:
- كه‌میی ئاستی ڕۆنی ئیستۆپ.
- خراپیی پاوه‌ری ئیستۆپ.
- كێشه له ده‌بۆی سه‌ره‌كی.
له‌م حاڵه‌تانه‌دا پێویسته له‌لای كه‌سی شاره‌زا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت بكه‌یت، چونكه فه‌رامۆشكردنی ماڵوێرانی له دوایه.