شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و بازرگانه بهرژهوهندیخوازهی كه به خۆی و حزبه‌كه‌یه‌وه، هێشتا هیچی به هیچ نه‌كردووه و هیچ شانازییه‌كی له‌م هه‌رێمه‌دا نییه، 100 ملیار دیناری خه‌ڵك و حكوومه‌تی خواردووه، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه هی خاوه‌ن پشكه‌كانه كه ژماره‌یان نۆ هه‌زار خاوه‌ن پشكه و هیچ حیسابیشیان بۆ ناكات. په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ، شاسوار ناتوانێ تا سه‌ر ئه‌و پاره‌یه بخوات، چونكه حكوومه‌ت به شه‌ق لێی وه‌رده‌گرێته‌وه و به‌هه‌مووانی پێشان ده‌دات شاسواری گه‌وره‌كراو چه‌ند بچووكه.
خاوه‌ن پشكه‌كان به‌هیوای داهاتووی منداڵه‌كانیان، ده‌یان ملیۆن دۆلاریان خسته ده‌ستی شاسوار، به‌ڵام شاسوار نه‌ك حیسابیان بۆ ناكات، ئێسته وا ده‌زانن ئه‌و پاره‌یه‌یان دزراوه، چونكه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا هیچ قازانجێكیان وه‌رنه‌گرتووه كه جێی ره‌زامه‌ندییان بێت و ناتوانن كڕین و فرۆشتنیش به پشكه‌كانیان بكه‌ن، چونكه كه‌س ئاماده نییه پشكی چاڤی لاند بكڕێت.
شاسوار نه پاره به خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌داته‌وه و نه وه‌ڵامی ره‌خنه و داواكارییه‌كانیش ده‌داته‌وه، له رووی یاساییشه‌وه هیچ سكاڵایه‌ك كاریگه‌ریی نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌یان سكاڵایان تۆمار كردووه و چه‌ندان جار ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانیان كردووه.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كان سه‌رووی 20 ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته پڕۆژه‌كه كه 30 ملیار دینار ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه پاره‌یه‌كی زۆری حكوومه‌تی لایه و نایداته‌وه، ئه‌و كابرایه هیچ نه‌بووه ئه‌و هه‌موو پاره‌ی خواردووه، ده‌بێت بۆ سبه‌ی چاوه‌ڕێی چیی لێ بكرێت و چی به‌سه‌ر خه‌ڵك بهێنێت.
شاسوار عه‌بدولواحید بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندان پڕۆژه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، به دوو گوژمه بڕی زیاتر له 40 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه، چه‌ندان ساڵه ئه‌و پاره‌یه‌ی لایه و هێشتا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌ت، له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه موڵكی گشتییه و هی هاووڵاتییانه و له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك ئه‌و قه‌رزه‌ی بردووه، جارێك 22 ملیار دینار و جارێكیش 20 ملیار دینار، به‌و سووهی كه چووه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌رزه، ئێسته بۆ 70 ملیار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رووی 22 ملیۆن دۆلاری خاوه‌ن پشكه‌كانیشی خواردووه كه 30 ملیار دینار دینار ده‌كات، ده‌یه‌وێت به خه‌ڵك بڵێت من خه‌مخۆر و دڵسۆزی ئێوه‌م.
دكتۆر جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''شاسوار بووه‌ته بووكه‌ڵه‌ی سه‌ر شاشه، زووزوو ده‌چێته سه‌ر شاشه و ده‌ست راده‌وه‌شێنێت و ده‌ست به قسه‌كردن ده‌كات، راستییه‌كه‌ی ئه‌مه كاری خۆی نییه، به‌ڵكو پێی ده‌كه‌ن، ئه‌و كابرایه هێشتا كارێكی نه‌كردووه، به ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی خواردووه، وه‌ك چۆن پاره‌ی خه‌ڵكی خواردووه، ئاواش هاتووه ده‌ڵێت من دڵسۆزتانم و خه‌مخۆری ئێوه‌م و له‌گه‌ڵم بن، ئه‌و كابرایه زۆر چاوقایمه، یان خه‌ڵك به گێل ده‌زانێت یان خۆی نه‌زانه، به‌ڵام روونه كه خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كات و خه‌ڵك ده‌گه‌وجێنێت.''
راستییه‌كه‌ی ئه‌مه كاری خۆی نییه، به‌ڵكو پێی ده‌كه‌ن
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه ناتوانێ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خواردنی موڵكی گشتی، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌و به قه‌رز بردوویه‌تی و نایداته‌وه، پاره‌ی میله‌ت و خه‌ڵكه، سه‌تان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و گرنگی پێ ده‌كرێت، حكوومه‌ت به شه‌ق لێی وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌وكات رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سه بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ساڵانێك خه‌ڵكی به‌كار هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه به حكوومه‌ت و چه‌واشه‌كاری بكات و خه‌ڵك بگه‌وجێنێت.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌ژاد مه‌حموود یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند، ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، 170 هه‌زار دۆلاری داوه به كڕینی خاوه‌ن پشكی چاڤی، به‌ڵام تا ئێسته هیچ سوودێكی له پشكه‌كه نه‌بینیوه، ئێسته‌یش حیسابی بۆ ناكرێت و بێ هیوا بووه له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه داویه‌تی به‌و پشكه، پێشتریش له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو پاره‌یه، ته‌نیا كارتی چوونه‌ژووره‌وه و یارییه‌كانی چاڤی لاندی پێ كراوه و پێی گوتراوه بڕۆ به‌و پاره‌یه جۆلانه بكه.
وشه/ تایبه‌ت