ماوه‌ی دوو رۆژه كه به‌نداوی كاخۆڤكای باشووری ئۆكراینا وێران كراوه و لافاو رووبه‌ڕێكی زۆری وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ردوو لایه‌نی رووسیا و ئۆكراینا به بۆردمانی به‌نداوه‌كه یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی ئۆكراینی ده‌ڵی، به داڕووخانی به‌نداوه‌كه، هێزه‌كانی رووسیا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆریان كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناتالیا هۆمینیوك كه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی باشووری ئۆكراینایه، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئۆكراینی گوتوویه‌تی، داڕووخانی به‌نداوی كاخۆڤكا وایكردووه، هێزه‌كانی رووسیا به‌لای كه‌مه‌وه پێنج تا 12 كیلۆمه‌تر پاشه‌كشه بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و داڕووخانه‌ی به‌نداوه‌كه و هاتنی لافاو، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا نه‌توانێ بۆردمانی ئاسمانی جێبه‌جێ بكات، له‌سه‌ر زه‌ویش پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆریان به هێزه‌كانیان كردووه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئۆكراینیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، به‌هۆی داڕووخانی به‌نداوه‌كه و هاتنی لافاو، ملیۆنان تۆن به‌رهه‌م له‌ناو چوون، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، مه‌حاڵه دووباره ئه‌و رووبه‌ره سه‌وزایی و كشتوكاڵی لێ بكرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كرێملین، كێیڤی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له ناوچه‌ی به‌نداوی كاخۆڤكادا، تیمه‌كانی رزگاركه‌ری بۆردمان كردووه. دمێتری بیسكۆڤ به‌ناوی كرێملین گوتوویه‌تی، ئۆكراینییه‌كان بۆردمانی تیمه‌كانی رزگاركه‌ریان له ناوچه‌ی خێرسۆن له باشووی وڵاته‌كه كردووه تا نه‌توانن كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌نداوی كاخۆڤكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و یه‌ك له به‌نداوه زۆر گه‌وره‌كانی ئۆكراینایه. سێشه‌می رابردوو داڕووخا و رووسیا و ئۆكراینا به داڕووخانی یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، بۆیه لافاو رووبه‌رێكی فراوانی باشووری وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ئاو گه‌یشتووه‌ته ناو هه‌زاران خانوو، بۆ ئه‌وه‌یش كاره‌ساتێكی مرۆیی و ژینگه‌یی دروست كردووه، تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له داڕووخانی به‌نداوه‌كه ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون.