دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دزرانی دیواری به‌رگریی دژه‌تیشكی رادیۆئه‌كتیڤ له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كیی كرماشان، ئاشكرا بووه كه تیشكی رادیۆئه‌كتیڤ بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆیه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ند و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه گیراون و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
شه‌هرام كه‌ره‌می داواكاری گشتیی كرماشان به میدیاكانی راگه‌یاند، دوو هه‌فته‌یه ده‌زگاكانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه له‌و رووداوه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوون، بۆیه سێ كارمه‌ندیان گرتووه و لێپێچینه‌وه له سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌كه و سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكیی كرماشانیش ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتێك سه‌ره‌ڕای نه‌مانی ئه‌و دیواره دژه رادیۆئه‌كتیڤانه، به ئامێره‌كان كار كراوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه تیشكی رادیۆئه‌كتیڤ بۆ نهۆمی سه‌ره‌وه و ده‌وروبه‌ری بگوازرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه دراوسێی نه‌خۆشخانه‌كه‌ن.
هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس له ناوخۆی ئێران ئه‌م رووداوه‌یان به چێرنۆبیلی كرماشان ناو بردووه
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس له ناوخۆی ئێران ئه‌م رووداوه‌یان به چێرنۆبیلی كرماشان ناو بردووه، له‌مدواییانه‌دا ئاشكرا بووه كه ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی رێكخراوی وزه‌ی ناوكیشیان نه‌بووه.
چاره‌سه‌ریی تیشك یه‌كێكه له‌و جۆره چاره‌سه‌رییانه كه بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه به‌كار ده‌هێنرێت، نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرماشانیش به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه هه‌ژمار ده‌كرێت.
نه‌خۆشخانه‌كه 714 قه‌ره‌وێڵه‌ی هه‌یه و له 11 نهۆم پێكهاتووه، نزیكه‌ی 15 ساڵه به‌شی رادیۆتراپی یان چاره‌سه‌ریی تیشكی تێدا كراوه‌ته‌وه.